ئایاکوو ڕووداوەکانی نەورۆزی ئورمیە دەتوانن سەرەتای هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەت- نەتەوەی کورتی ئێرانی بن؟
لە زانستی ژێئۆلۆژی، دیاردەیەک هەیە بە ناوی جووڵەی تێکتۆنیک کە کە تیایدا پلێتەکانی ژێر زەوی دەلەرزن، دەبنە بوومەلەرزە و خزانی زەوی و لە کۆتاییدا، لە شێوەی شاخ و دۆڵ و تایبەتمەندی سرووشتی دیکەدا سەرهەڵدەدەن.
ئەم دیاردە گوێزراوەتەوە بۆ ژێئۆپۆلیتیک و زانستی سیاسی و زۆرجار گۆڕانکارییەکان بە کەڵکوەرگرتن لەم چەمکە، پێش بینی، لێکدانەوە و لێکۆڵینی بۆ دەکرێت. بە واتایەکی دیکە، لە تێکتۆنیکدا، ساڵانێکی زۆر، پلێتەکان دەجووڵێن و بەریەکدەکەون بە بێ ئەوەی ئاسەوارەکەیان ببینڕێن و دواجار، دێنە سەر زەوین و خوڵقێنەری جوگرافیای نوێ و دیاردەی نوێ دەبن.
بە پشتبەستن بە تێکتۆنیک، دەتوانین ڕووداوەکانی نەورۆزی ئورمیە وەکوو دەرکەوتنی ئاشکرای جووڵەگەلێکی پلێتەکان ببینین کە دوو فاکتەری نادەوڵەتی کورد و تورک و فاکتەری دەوڵەت- نەتەوەی کورت (دولت- ملت ناقص ایرانی)، ڕۆڵی بەریەککەوتن دەبینن. ئەڵبەت دوو فاکتەری دەرەکی تورکیا و ئازربایجانیش، کاریگەری ناڕاستەوخۆیان تێدا بینیوە وەک فاکتەری دەرەکی.
ڕووداوەکانی نەورۆزی ئورمیە دەتوانین وای بوینین کە وەکوو یەکەم دەرکەوتەکانی ئاشکرابوونی تێکتۆنیک لەوانەیە سەرەتای هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەت- نەتەوەکانی کورتی ڕۆژهەڵاتی ناوین و سەرەتا حاکمییەتی ئێرانی بن….
بۆیە پێویستە هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات، لە لێدوان و بەیان و ئەکتی بەرانبەردا، “ستراتێژی هێرشبەری کۆنترۆڵکراوی ناسنامەتەوەر” بۆ ئەم قۆناغە بەکاربهێنن.