ئەگەر هێزی سیاسی ڕۆژهەڵات پێکنەیەن
یەکێک لە سێناریۆکانی داهاتووتوێژی (future Studies) بۆ قەیرانی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوین، سێناریۆی “بەیداد” (BeiDad)ە کە ئاوێتەیەکە لە ڕووداوەکانی دوای حەفتی ئۆکتۆبری”بەیرووت” و دەیەی نەوەدی زایینی سەدەی پێشووی “بەغداد و شەڕی یەکەمی کەنداو.
پێوەرە سەرەکییەکانی بەیداد چین؟
هێرشی دەرەکی،
قەڵشی نەتەوەیی- ئێتنیکی- ئایینی،
داڕمانی ئابووری،
بێمتمانەیی کۆمەڵایەتی،
گەندەڵی سیستەماتیک،
قەیرانی ڕێوەبەری،
کەڵەکەبوونی قەیران و مەزنەقەیرانەکان،
سزا قورسەکان،
گوشاری دەرەکی،
گەمارۆی ئابووری،
کەڵەکەبوونی ناڕزاییەکان،
پرتووکانی ژێرساختەکان،
هێرشی سەربازی کۆنترۆڵکراو لە کاتی پێویست،
تاڵکێشبوونی هەنگاو بە هەنگاو.
ئەنجامەکانی سێناریۆی بەیداد:
داڕمانی وردەوردە و ناهاوسەنگ،
دابەشبوونی دەسەڵات لە دەوری قەڵشە نەتەوەییەکان،
شەڕی حەیدەری- نێعمەتی،
لاوازی ڕۆژانەی دەسەڵاتی ناوەندی،
زیادبوونی ئەکتی چالاکانە لە نێو هەموو کەمینەکان،
چالاکی خاک تەوەر لە نێو پێکهاتە نەتەوەییەکان.
سێناریۆی بەیداد، یەکێک لە نزیکترین ئەگەرەکانە و ئەگەر هێزە کوردستانییەکان، پێکنەیەن، لەوانەیە سێناریۆگەلی ناوەندتەوەر بە بەشداری چوارگۆشەی “موجاهدین خەلق”، “سەڵتەنەتخواز”، “پاشماوەکانی ڕێفۆڕمخوازی” و “پشکخوازانی هاوکاری سیستەمی ئەمنی وڵاتانی ڕۆژئاوایی” کە بە “عوامل نفوذ” ناسراون، زەق ببنەوە و دەرفەتەکان بۆ کوردستان و کورد بمرن.
ئەگەریش پێکبێن ئەوا دەبنە فاکتەری سەرەکی ڕۆڵگێڕان لە بازنەی سێناریۆکەدا.
