کوردی- فارسی
بزووتنەوەی نەتەوەیی و تەڵەی ڕیاڵیستی
گرژی دەروونی نێوان بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانە و ملکەچبوون بۆ پێداویستییەکانی ڕیالیزمی سیاسی دەتوانێت لێکەوتەی قووڵ و هەندێکجاریش قەیراناوی هەبێت لەوانە:
دروستبوونی دووانەییەک لە شوناسی سیاسی و شەرعییەتی ناوخۆیی، کەلێنی مەعریفی لەناو بزووتنەوەکەدا، چوونە ژێر پرسیاری شەرعییەتی ڕێوەبەری، نادڵنیایی و دڕدۆنگی لە بڕیارە سەرەکییە سەربەخۆییخواز تەوەرەکان، کەلێنی سازمانی و ڕێکخراوەیی، دووفاقی و ئیبهام لە ستراتیژیی ماکڕۆ، دروستبوونی بێمتمانەیی لە نێوان هێزە کۆمەڵایەتییەکان، هەڵوەڕینی ئەخلاقی سیاسی، وابەستەیی سیاسی، سەرکوتکردنی ڕادیکالیزمی دەروونی و قوربانیبوونی ناسنامەی سیاسی و نەتەوەیی بەرانبەر بەڕژەوەندی کاتی.
هەر بۆیە ڕوانین و بیرکردنەوە و شیکردنەوەی پرسی نەتەوەیی نەتەوەی بێ دەوڵەت لە پڕۆسەی سەربەخۆیی تەنیا لە ڕوانگەیەکی ڕیالیستی، دواجار دەبێتە هۆی ڕووکردی داشکێنەرانە و ڕێگاچارەسەریگەلێکی لێدەکەوێتەوە کە پرسی نەتەوەیی بە ئامانجی سەربەخۆیی بۆ داواکاریگەلی بچووکتر کورت بکاتەوە بە جۆرێک کە گرووپی سیاسی یان بژاردە و نوخبەی هزری و سیاسی بکەوێتە ناو “تەڵەی ڕیاڵیستی”….
جنبش ملی و تلە رئالیستی
تنش درونی میان جنبش استقلال طلبی و تسلیم شدن بە الزامات رئالیسم سیاسی می تواند تبعات عمیق و گاه بحرانی داشته باشد از جملە:
ایجاد دوگانگی در هویت سیاسی و مشروعیت داخلی، شکاف شناختی در درون جنبش، زیر سوال رفتن مشروعیت رهبری، تزلزل در تصمیمات کلیدی استقلال محور، شکاف سازمانی، ابهام در استراتژی کلان، ایجاد بی اعتمادی نیروهای اجتماعی، فرسایش اخلاق سیاسی، وابستگی سیاسی، سرکوب رادیکالیسم درونی و قربانی شدن هویت سیاسی و ملی بە خاطر مصلحت موقت.
از همین روی، اندیشە و نگاە و تحلیل مسالە ملی ملت بدون دولت در مسیر استقلال صرفا با رویکرد رئالیستی، در نهایت، منجر بە رویکرد تقلیل گرایانە شدە و منجر بە راەحل هایی خواهد شد کە مسالە ملی با رویکرد استقلال طلبی را بە مطالبات کوچکتر تقلیل خواهد داد بە گونەای کە گروە سیاسی یا نخبە در “تلە رئالیستی” خواهد افتاد….
