سەرچاوە: ئاسۆی ڕۆژهەڵات
رێگه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ناهاوئاهه‌نگی:تووش بوون به ناته‌بایی ناسین، چ له رووی رووحی و چ فیزیكی، شتێكی ناخۆشه‌و هه‌ر بۆیه، تاك تێده‌كۆشیت خۆی له‌م بارودۆخه رزگار بكات. رێكارگهلی كه‌م كردنه‌وه‌ی ناهاوئاهه‌نگی له ده‌روونناسی كۆمه‌ڵایه‌تی به باشی پۆلێنبه‌ندی كراون:یه‌كه‌مین رێكار ئه‌وه‌یه كه یان رێژه و یان گرنگی پاژه ناوهاوسانهكان كه‌م بكه‌ینه‌وه. مه‌به‌ست له كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه و گرنگی پاژی ناهاوسان، هۆكارگهلێكه كه پێشووتر پێیان ئاماژه كرا. (كۆمه‌ڵه هۆكاری وه‌ك ناته‌بایی، وه‌ك ده‌ره‌نجامی بڕیاردانه‌كان، ناته‌بایی هه‌ڵێنجراوه له مه‌یل، ناته‌بایی ههڵێنجراو له هه‌وڵدان، له سه‌ره‌كی بوونی هه‌ڵه‌ی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی، له ناكۆكی له‌گه‌ل ئه‌وانی دی و له هاوته‌ریبی ئیجباری). دووهه‌مین رێكار ئه‌وه‌یه كه رێژه یان گرنگی ناسینه هاوتهریبهكانی خۆمان ببه‌ینه سه‌ره‌وه.
له‌م نێوه‌دا، په‌ره‌پێدانی ئه‌ندێشه‌و بیری مافی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌كان، پرسی مافی دیاری كردنی چاره‌نووس، پرسی دوژمنی هاوبه‌ش، پرسی فه‌زای هاوبه‌شی خه‌بات و به‌ره‌نگاری له چوارچێوه‌یه‌ك به ناوی كوردستان، ئالاَو سرودی نه‌ته‌وه‌یی و هتد، ئه‌توانن یارمه‌تی ده‌ری بردنه سه‌ره‌وه‌ی ناسینه هاوتهریبهكان بن. سێهه‌مین رێكار، هێنانه خواره‌وه‌ی ناهاوسانی ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك له پاژه ناوهاوسانهكان به شێوازێك بگۆڕین كه وێڕای ناسینهكانی دیكه‌مان، هاوته‌ریب بن. زۆرجار ئه‌م گۆڕانه، ئه‌بێته هۆی گۆڕینی روانگه‌ی تاك یان رێكخراوێك به چه‌شنێك كه روانگه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وتێك كه پێشووتر به ئه‌نجام گه‌یشتووه، هاوئاهه‌نگ بێت.
نموونه‌ی 8: وه‌ك نمونه‌یه‌ك ئه‌توانین بڵێین كه پرسی پێداگری یه‌كێك له حیزبه‌كان له‌سه‌ر پێویستی گۆڕان له به‌شێك له پێكهاته‌ی حیزبێكی دیكه، وه‌ك پێشمه‌رجی یه‌كگرتنی سه‌رله‌نوێ، یه‌كێك له هۆكاره ناوهاوسانهكانه كه ده‌كرێت به كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوهاوسانییه له چوارچێوه‌ی لۆژیكی ناته‌بایی ناسی، ده‌ستمان به چه‌شنێك هاوئاهه‌نگی ناسین رابگات.چواره‌مین رێكار ئه‌وه‌یه كه بیرۆكه‌ی دروستكردنی نیزامێكی هاوسانی ناسینی هاوبه‌ش ده‌بێ قبوڵ بكه‌ین. بۆ وێنه بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌م پرسه گرنگه، ده‌بێ حیزبه‌كان به‌م قه‌ناعه‌ته بگه‌یه‌نین كه بۆ تێپه‌ركردنی «بارودۆخی ناله‌باری ئێستا»، ده‌بێ نیزامه نادڵخوازهكانی ناسین له پێناو گه‌یشتن به ئاسۆگهیهكی روون له داهاتوودا قه‌بوڵ بكه‌ن.به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی بژارده‌یی: یه‌كێك له رێگاكان له‌م بواره‌دا بژاردهكردن و دیاری كردنه. له بژارده‌یه‌كی دیاریكراودا، تاك یان رێكخراو ده‌توانێت له ره‌وتی سه‌رنج دان به زانیارییه‌كان، له به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یامانه‌ی كه له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رداشتی ئه‌و له بارودۆخ ناته‌با بێت، خۆ ببوێرێـت. سه‌رنج دان به بژاردهكردن: له‌م مێتۆده‌دا، تاك یان رێكخراو، ته‌نیا به‌و به‌شه له په‌یامه‌كه سه‌رنج ده‌دات كه له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی فیكری زاڵ به‌سه‌ر خۆیدا هاوته‌ریبی هه‌یه.ده‌ركی بژاردهكردن: له‌م مێتۆده‌دا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ر له نوێ په‌یامی نه‌یاری به تاك یان رێكخراو بگات، گارانتییه‌ك بۆ گۆڕانی روانگه وجودی نیه له‌به‌ره ئه‌وه‌ی كه له‌وانه‌یه تاك یان رێكخراو ته‌نیا ئه‌و خاڵانه له‌به‌ر بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی فیكری زاڵ چ به‌سه‌ر تاك یان رێكخراوه‌كه‌دا هاوته‌ریبی هه‌یه.
نموونه‌ی 9: له‌م پرسه‌دا، (گۆڕینی روانگه) نمونه‌گه‌لی زۆر هه‌ن كه ده‌كرێـت لهبارهیهانهوه بدوێین. خۆبواردنی حیزب و رێكخراوه‌كان له زانیاری و ئه‌و زانینانه‌ی كه راستییه‌كان و ره‌نگدانه‌وه‌ی تێگه‌یشتنه‌كان، بیرۆكه و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌م حیزبانه پیشان ئه‌دات، سه‌رنج نه‌دا به خواسته سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له پێداگری له‌سه‌ر دروست بوونی به‌ره‌ی كوردستانی، روانینی هه‌ڵبژاردنی به هه‌ندێ سه‌رنج راكێش بوونی حیزبی و گوێ نه‌دان به كۆمه‌ڵێكی زۆر له پاڵنه‌ره خراپه‌كان، له‌و نموونانه‌ن كه ئه‌گه‌رچی به جۆرێك ناته‌بایی دێنه ئه‌ژمار، بهلاَم نابنه هۆی گۆڕانی روانگه‌ی نه‌رێنی.هه‌روه‌ها سه‌رنجدانی زۆر و هه‌ندێ جار توندڕه‌وانه‌ی حیزبه‌كان و گروپه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌و به‌شه له زانست و مه‌عریفه و حه‌قیقه‌ت كه هاوبهستێن له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی فیكری حیزبه‌كانه، نمونه‌یه‌ك له «سه‌رنجدانی بژارده‌یی»یه. نمونه‌ی دیكه له‌م باره‌وه، ده‌ركی ناواقیعی له پێویستییه زه‌مه‌نی و شوێنی حیزبه‌كان به جۆرێكه كه چوارچێوه‌ی خۆیان له‌ورێگه‌یه‌وه ته‌تبیق ئه‌ده‌ن، ئه‌م پرسه‌ش به ساده‌یی ده‌بێته هۆی لادان له حه‌قیقه‌ت و هه‌ندێ جار «حاشاكردنی حه‌قیقه‌ت».سه‌باره‌ت به راگرتنی بژارده‌یی، ئه‌توانین بڵێین كه پێداگری له‌سه‌ر پڕهنسیپگهلێك كه له بنه‌ڕه‌تدا له ناو حیزب یان گروپیش، پرێستیژی خۆیان له ده‌ستداوه، له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی دیكه، روانگه‌ی مێژووگه‌رایی به ئامانجی په‌رده‌پۆش كردنی بارودۆخی هه‌نووكه‌یی و بژارده‌كردنی دیاریكراوی ئه‌و به‌شه له چوارچێوه‌ی بیرۆكه یان كرده‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ ده‌ركی تاك، حیزب و رێكخراوه هاوته‌ریبه، وه‌ك نموونه‌گه‌لێكی روون دێـته ئه‌ژمار.ته‌عبیرێكی دیكه له ده‌ركی بژارده‌یی دیاریكراو هه‌یه ئه‌وكاته‌ی كه تاك ناتوانێت روانین یان هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی بگۆڕێت، راستییه‌كان به جۆرێك ته‌فسیر ده‌كات كه له ناته‌باییه‌كان بێ ئاگا بمێنێته‌وه. له‌م بواره‌دا، هه‌ندێ كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه نیزامی ناسینی ئینسان به دروست بوونی به‌شێكی نوێ به ناوی «ئیستسنا»، خۆی له گۆڕانكارییه گشتییه‌كان ئه‌پارێزێت.
نموونه‌ی 10: پێویست به نموونه هێنانه‌وه نیه كه جه‌خت كردن له‌سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی «ئیستسنا» له به‌شێكی گه‌وره له مێژووی بیركردنه‌وه و خیتاب و كرده‌وه‌ی حیزبه كوردستانییه‌كان، نموونه‌یه‌كی روونه له ناته‌بایی ناسین. رێگه‌یه‌كی دیكه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ناته‌بایی به‌رهه‌مهاتوو له وه‌رگرتنی زانیاری نوێ، بردنه ژێر پرسیاری پرێستیژی سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانه. ده‌رونناسانی كۆمهلاَیهتی، له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه ئه‌گه‌ر نه‌توانین زانیارییه‌كان خراپ ته‌فسیر كه‌ین، هێرشمان كردووه به پرێستیژی پێوهندیگرهكهوه. هه‌روه‌ها ده‌كرێت پرێستیژی خودی زانیارییه‌كان له‌گه‌ڵ گومان رووبه‌ڕوو بكه‌ینه‌وه. به‌و پێیه تاك ده‌توانێت خۆی رازی بكات كه زانیاری یان هۆكاره هه‌بووه‌كان زۆر گرنگ نین.
نموونه‌ی 11:ئه‌م نموونه‌یه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئینتێرنێتییهكان و دونیای مه‌جازی به شێوه‌ی رۆژانه و به فراوانی ده‌توانین ببینین. بردنه ژێر پرسیاری مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد و رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری به‌خشی كوردستان به ناوی ره‌خنه گرتن، بێ ئیعتبار كردنی ده‌زگاكان و نیهاده یاسایی و حیزبییه جۆراوجۆره‌كان، ته‌نیا به ئامانجی پاساو كردنی مه‌به‌سته رووخێنه‌ره‌كان كه هه‌ڵگری هیچ به‌هاو لایه‌نێكی سه‌لمێنه‌ر نییه، ده‌توانێن له‌و نموونه رۆشنانه بێت له‌م باره‌وه.سه‌ره‌ڕای بوونی رێگاكانی تاكه‌كه‌سی كه‌مكردنه‌وه‌ی ناته‌بایی، ته‌عامول له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دیكه و رێكخراوه‌كان و حیزبه‌كان له گروپه جۆراوجۆره‌كانیش مومكینه وه‌ك ئامرازێكی زۆر كاریگه‌ر بۆ هێنانه‌خواره‌وه‌ی ناته‌بایی به‌رهه‌مهاتوو كه‌ڵكی لێوه‌ربگیردرێت.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه به گشتی دوو ره‌وت دێـته ئاراوه:
1_تاكه‌كه‌س یان حیزب، ناته‌بایی وێڕای قه‌بووڵ كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به باوه‌ڕه‌كانی ئه‌وان ئیمانیان هه‌یه، ده‌هێنێته خواره‌وه. 2_ تاك یان حیزب ئه‌توانێت به قه‌ناعت پێ كردنی خه‌ڵكی دیكه به‌وه‌ی كه ئه‌وانیش ده‌بێ به‌و پرسه‌ی ئه‌وان ده‌یانهه‌وێت باوه‌ڕمه‌ند بن، ناته‌بایی كه‌م ده‌كاته‌وه. له هه‌ر دوو نموونه‌كه‌دا، ده‌توانین به زۆر نموونه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له دونیای مه‌جازی ئاماژه بكه‌ین.
تیۆری ناهاوئاهه‌نگی و ره‌وتی بڕیاردان:پاش بڕیاردانێك، به تایبه‌ت بڕیارێك كه سه‌خت یان گارانتی بهڵێندانێكی گرینگ له رووی زه‌مه‌ن، ئیمكان یان هه‌لومه‌رجه‌وه بێت، ئینسانه‌كان به‌رده‌وام هه‌ست به ناته‌بایی ده‌كه‌ن، گرینگ‌ترین هۆكار ره‌نگه ئه‌مه بێت كه به ده‌گمه‌ن روو ده‌دات رێگه‌چاره‌ی هه‌ڵبژێردراو، به‌ته‌واوی ئه‌رێنی و رێگه‌چاره هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌كان، به‌ته‌واوی نه‌رێنی بێت. رێگه‌یه‌كی گونجاو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ناته‌بایی، په‌یدا كردنی زانیاری ئه‌رێنی له بابه‌ت بڕیاردان و خۆ بواردن له زانیاری نه‌رێنی یه. واته پاش بڕیاردان، تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌رێنییه‌كانی هه‌ڵبژێردراو، ده‌بێ ته‌ئكیدی لێ بكریته‌وه و به زانیاریه نه‌رێنییه‌كان بایه‌خ نه‌درێت یان به پێچه‌وانه، به تایبه‌تمه‌ندییه نه‌رێنییه‌كان كه هه‌ڵبژێردراون بایه‌خ بدرێت و له به‌رانبه‌ردا به تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌رێنییه‌كان بایه‌خێك نه‌درێت.
توێژینه‌وه‌كان له‌م بواره‌دا پیشانی ئه‌ده‌ن كه خه‌ڵك هه‌ركات بژارده‌یه‌كی دیاریكراویان هه‌بێت، و بژاردهكهیان له به‌رانبه‌ر عامه‌ی خه‌ڵك ئاشكرا بكه‌ن، به شێوه‌یه‌كی بژارده‌یی به شوێن زانیاری پشت راستكراوه له‌هه‌مبه‌ر بژارده‌كه‌ی خۆیان ده‌گه‌ڕن. ئه‌م بۆچوونه له ئاراسته‌ی بژارده كردنی زانیاری، كاتێك زۆرتر ده‌بێت كه ئاستی ناته‌بایی ناسین زۆرتر بێت.ئه‌گه‌رچی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به پڕهنسیپهكانی گۆڕینی روانگه، كارێكی دژواره، بهلاَم تیۆری ناته‌بایی ناسین یارمه‌تی ئه‌م بواره ده‌كات تا به پێش بینی كردنی هه‌ڵسوكه‌وتی تاكه‌كه‌سی كه توشی ناته‌بایی ناسین بووه، گۆڕینی روانگه‌ی ئه‌و تا ئاستێك كۆنتڕۆڵ بكات. «فستینگر» و توێژه‌رانی پاش ئه‌و، پێش بینییان كردووه كه له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ناته‌بایی ناسیندا، تاك به چه‌شنێك رێژه یان گرنگی پاژه ناهاوسانهكان كه‌م ده‌كاته‌وه یان به پێچه‌وانه، رێژه یان گرنگی پاژه هاوسان و هاوتهریبهكان ده‌باته سه‌ره‌وه. بهلاَم رێگه‌یه‌كی سێهه‌میش بوونی هه‌یه كه هه‌مان گۆڕینی روانگه‌یه. لێره‌دایه كه ده‌توانین به ناردنی زانیاری كه تاكه‌كه‌س، حیزب و یان رێكخراوێك تووشی ناته‌بایی ناسین ده‌كات، روانگه‌ی ئه‌و به جۆرێك كه دڵخوازی خۆیه‌تی ده‌گۆڕێت و یان له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه خوازیاری راگرتنی روانگه‌ی هاوبیره‌كانی خۆیه‌تی، به جۆرێك له گه‌یشتن و گه‌یاندنی زانیارییه‌كان، خۆده‌بوێرێت.
سه‌رچاوه‌كان:-بدار، لوک و همکاران؛ روان‌شناسی اجتماعی، حمزه گنجی، تهران، ساوالان.
– سورین، ورنر جی؛ و جیمز دبلیو. تانکارد، نڤریه های ارتباگات؛ ترجمه علی رچا دهقان. تهران: انتشارات دانشگاه تهران.
– فستینگر، ل؛ و ارونسون، ا. «پیدایش و کاهش ناهماهنگی در بافت های اجتماعی» در: روان شناسی اجتماعی، متون اساسی انگلیسی و امریکایی، ترجمه پرویز سرندی، دانشگاه تبریز
– کریمی، یوسف؛ روان‌شناسی اجتماعی نڤریهها، مفاهیم و کاربردها، تهران، ارسباران، چاپ ششم.