بۆچی بۆ جاری دووهەم، دەنگ بە پاوانخواز و داگیرکەر ئەدەم
پرسیار ئەوەیە کە بۆچی مرۆڤ، کاتێک دەزانی خراپ مامڵەی لەگەڵ کراوە، مافەکانی زەوت کراوە، چەوسێنراوە، ئازار دراوە، زەلیل کراوە، سووکایەتی پێکراوە، پەراوێز خراوە، دەستدرێژی لێکراوە، ژیانی تێکدراوە، بوون و هەبوونی ئاڵۆز و ئالوودە و تێکدراوە، دیسانەوە دەنگ ئەدات و هاوکاری ناڕاستەوخۆی پاوانخواز و داگیرکەر دەکات بۆ درێژەی بە قوربانیبوون؟
ئەو مرۆڤە:
تووشیاری دۆشدامانی فێرکراو بووە، ڕۆڵی قوربانیبوونی قبووڵ کردووە، مێشک شۆردراوە بووە، گوێڕایەڵ کراوە، کاریگەری مێدیا و پەروەردە و پڕۆپاگاندا و پۆپۆلیزمی نەرێنی پاوانخواز (و لە نموونەی کوردستان، داگیرکەر)، ئیرادەی قوفڵ کردووە، ڕاهاتووە بە توندوتیژی و سەرکوت و کوێلایەتی، گازلایت کراوە و بە وەهم، سنووری نێوان واقێع و خەیاڵی لێتێکچووە و ونی کردووە، واقعێکی دەسکردی پاوانخواز و داگیرکەری بۆ درووست کراوە و لە مێنتاڵیتەیدا جێگیر و دەروونی کراوە، گیرۆدەی ئەفسانەی سیاسی پاوانخواز و داگیر بووە، خلیسکاوەتە نێو واقعێکی ساختەی جێگرەوە و کەپسوولکراو و….
لێرەدایه کە چیدیکە پاوانخواز یان داگیرکەر بە تەنێ، تاوانبار نییە و مرۆڤی دۆشداماو پەروەردەکراو، دەبێتە کاربەڕێکەر و چاو و گوێ و قۆڵ و دەست و لاقی ئەو.
جارێک فێڵت لێکردم نەفرەت لە تۆ، بەڵام کە جاری دووهەم فێڵم لێکرا ئەمجار نەفرەت لە خۆم، وانەیەکی خۆمانی و خۆماڵییە بۆ ئەم خوێندنەوەیە.
لەوانەیە یەکێک لە گرینگترین ئەرکەکان بۆ مرۆڤی تووشیار، سەرەتا خۆدەربازکردن بێت لە دۆشدامان و داماوی پەروەردە کراو لە سیستەمی پاوانخواز و داگیرکەر…..
بۆ خوێندنەوەی زیاتر:
Abuse of political power is the abuse of people. When we are going to reelectong dictators, Elena Cherepanov, 2023
بۆچی بۆ جاری دووهەم، دەنگ بە پاوانخواز و داگیرکەر ئەدەم
June 26, 2024
One Min Read
153
Views