بۆچی بەڕژەوەندی نەتەوەیی گرینگە
بەرژەوەندی نەتەوەیی وەک دەرکەوتنی حیکمەت لە سەرووی پێداویستییەکانی سەرکردەکان یان هێزە سیاسییەکان، پێویستە سیاسیکاران ئاراستە بکات، سەراتییەکان دیاری بکات، ئازادیی کردار و کەمتەرخەمییەکانیان تا ڕادەیەکی بەرچاو سنووردار بکات، و لێپرسینەوە و لێپێچینەوە لە هەر ڕەوت یان کەس و کەسایەتییەک بکات کە پێشێلی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی کردووە.
بەڕژەوەندی نەتەوەیی:
پلەبەندییەک لە سەراتییە نەتەوەییەکان دروست دەکات،
پێوەرێکی ورد بۆ هەڵسەنگاندن و نرخاندنی سیاسەت دروست دەکات،
ڕەهەندە سەرەکییەکانی سیاسەت گارانتی دەکات،
گەڵاڵەی نەتەوەیی، گشتگیر، یەکگرتوو و یەکانگیر بۆ هەمووان دادەڕێژێت،
ئەرکەکان بەرانبەر بە بەرپرسایەتی نەتەوەیی دیاری دەکات،
سیستەمی هەماهەنگی نەتەوەیی دروست دەکات، هۆکاری هاوبەش و دۆزی هاوبەش دروست دەکات،
ڕای گشتی ڕێکدەخات،
هەموو کۆمەڵگا بەرەو بەرژەوەندی نەتەوەیی ڕێنومایی، ڕێکخستن و ئاراستە دەکات.
بڕوانە بۆ:
Why are national interests necessary?
