بەراوردێک نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤییەتی پێشوو؛ سیاسەتی ڕۆڵ بەک
ئەوەی کە دەبینرێت دژ بە پڕۆکسییەکانی ئێران، وێدەچێ مۆدێلی نوێکراو و بەڕۆژکراوەی “سیاسەتی ڕۆڵ بەک” (Rollback Policy) بێت کە شەڕی هیبریدیشی پێ زیاد کراوە.
ئەم مۆدێلە گەرچی مێژوویەکی کۆنی هەیە بەڵام کاتی خۆی ڕۆناڵد ڕێگان سەرۆک کۆماری پێشووی ئامریکا دژ بە یەکێتی سۆڤییەتی پێشوو بەکاریهێنا:
یەکێتی سۆڤییەتی پێشوو بکەوێتە پاشەکشێی بەردەوام لە ئەفغانستان و ڕۆژهەڵاتی ئورووپا،
قەیرانە نێوخۆییەکانی یەکێتی سۆڤییەت، کەمەری ئەو وڵاتە بشکێنێ،
شەڕی هەسارەکان، یەکێتی سۆڤییەت بباتە نێو ڕکابەرییەکی پڕتێچوو،
هەیمەنە و غرووری سیستەمی سۆڤییەت تووشی داڕووخان بێت،
کۆی سەرشکستەکان، دواجار یەکێتی سۆڤییەت دابڕمێنێت.
ئەم سیاسەتە بۆ ڕاگرتن و پێچەوانەکردنەوەی سیاسەت و پلان و ستراتژییەک بەکاردێت.
ئەو پلانگەلەی کە دەتوانین لە چوارچێوەی ڕۆڵ بەک دژ بە ئێران ڕچاوی بکەین بریتین لە: کۆتاییهێنان بە ستراتژی پڕۆکسی ئێرانی،
قازانج سەر مایەی خواردنی بەرنامەی ناوکی ئێران،
سزادان و گەمارۆدانی ئابووری ئێران،
گۆشەگیرکردنی دیپلۆماسی ئێرانی،
سیاسەتی بیگرە و بەریدەی پڕووکاندن تەوەر،
یەکێتییە ناوچەکان دژ بە ئێران،
سیاسەتی هەزار زەبری چەقۆ،
سیاسەتی هەزار پێوەدانی زەردەواڵە،
تێکدانی سیاسەتی ئابووری تۆپ- کەرە و ئاراستەکردنی هەموو سەرمایەی ئێران بەرەو هێزی ڕەقی پاشکەوتوو،
بەرەو ئایدیۆلۆژیای ڕەها بردنی سیاسەتی ئێرانی،
هەروەها:
بە ئەنقەست لاوازهێشتنەوەی ئۆپۆزیسیۆنێکی گشتگیری ئێرانی بە مەبەستی نەبوون بە ئاڵتێرناتیڤێکی کارامە و کارتێکەر….
بەراوردێک نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤییەتی پێشوو؛ سیاسەتی ڕۆڵ بەک
December 1, 2024
One Min Read
52
Views