جودابوونەوەی تاک لایەنە
گرووپگەلێکی جۆراوجۆر هەن کە ناتوانرێت لە مافی جودابوونەوە لە حکومەت بێبەش بکرێن. ئێمە باسی ئەو پێکهاتە سەرزەمینییانە دەکەین کە ناسنامەی نەتەوەیی، ئایینی، زمانی یان فەرهەنگییان، چەندین جار لەلایەن دامەزراوە حکوومییەکان و فەرمانگەکانی قەڵەمڕەوی حاکمییەت، پێشێل کراوە یان ئەندامەکانیان لە مافە مەدەنی و سیاسییەکانیاندا بە شێوەیەکی سیستماتیک، تووشیاری هەڵاواردنی بەربڵاوی مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤیی تاک و خەڵک بووگن. لەم ڕوانگەیەوە، یاسای نێودەوڵەتی تەنیا دەتوانێت لەسەر بنەمای “نائاسایی” جیابوونەوەی تاکلایەنە پەسەند و پشتیوانی بکات، ئەگەر وەک دوا ڕێگا ڕەوا بێت، واتە جیابوونەوە وەک چارەسەر، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی “پێشێلکردنی چڕی مافەکانی مرۆڤ” و “پرەنسیپی مافی چارەی خۆنووسین”.
بەشێک لە وتاری:
Instituto de Derecho Público, Secession in International Law, Xavier Pons Rafols, Universitat de Barcelona