حجرالاسود ی حەجاج و ڕەشەبەردی ئێرانی و “کُرد خوب”
هەموو حەجاج، پێویستە زیارەتی “حجرالاسود” بکەن بۆ ئەوەی حەجیان تەواو کردبێت. سەبارەت بەم بردە دوو گێڕانەوەی ئایینی و مێژوویی هەیە:
بەردێکە لە بەهەشت دابەزیوە و بە دەستی ئیبراهیمی نەبی و ئیسماعیلی نەبی لە مەککە دامەزراوە کراوە.
دووهەم ئەوەی کە چونکی لە ئەندامی زاوزێی ژنان دەچێت ئاماژەیە بۆ سەردەمانی پەرەستنی خوداوەندی زاوزێ.
دوای ئەم ئاماژە کورتە ویستم باسی ئەوە بکەم کە چەندە زیارەتی ئەم بەردە پیرۆزە بۆ حەجاج گرینگ و بگرە فەرزە، لەوانەیە ئەوەندەش خۆلکاندن بە سیاسەت و حاکمییەتی ئێرانیش بۆ سیاسەتی کوردستان، وەک فەریزە و واجباتی لێهاتووە.
گرینگی لەوەدایە کە خۆ ئەم فەریزە، تەنیا تایبەت نییە بە لایەنێک یان کەسایەتییەک یان سەردەمێک یان پارچەیەک، بەڵکوو زۆرینەی لایەنە کوردستانییەکان، بە شین و کەو و سەوز و زەرد و سوور و شەمامەکێ، دوور و نزیک و کەم تا زۆر و “بالمناسبە” و بێ موناسەبە، حەتمەن بۆ جارێکیش بووە -بە “تمتع” یان عەمرە- و حکوومەت بێت یان ئۆپۆزیسیۆن، سەری تێدەساون یان زیارەتی دەکەن و بە سیاسەت و مەسڵەحەت و تەدبیر و ئەمری واقیع و “سەربەخۆیی خەونێکی خۆشە”، پێمان دەفرۆشنەوە.
جیاوازی گەورە بەڵام لەوەدایە کە “حجرالاسود” بۆ موسڵمان، سەرچاوەی خێر و ڕزق و ڕۆزی و بەرەکەت و تەواوکردنی واجبی حەج بووە و ئەو بەردەڕەشەی ئێرانیش، کانگای شەڕ و ئاژاوە و کوشتن و سەرکوت وەیشوومە و نەهامەت، و هەرکەس سەری تێساویوە، خۆی و لایەنەکەی و گەلەکەی بە هەڵدێڕ و قۆڕبەسەریدا بردووە.
ئیتر بمێنێت کێبڕکێی کێ باشتر خۆی تێوەگلێنێ، ئەوە زۆرتر “کُرد خوب”ە و زیارەتەکەی قبووڵی دەرگای حەزرەتی ئێران….
حجرالاسود ی حەجاج و ڕەشەبەردی ئێرانی و “کُرد خوب”
July 9, 2024
One Min Read
107
Views