خاک، فەزا، قەڵەمڕەو
سان تێزۆ دوو هەزار و پانسەد ساڵ پێش ئێستا ئێژێ: تاکتیک بە بێ ستراتێژی، تەنیا هەرا هەرای پێش شکستهێنانە….
فەزا و شوێن هەم هۆکار و هەم بەرهۆی کردەوەی سیاسین. نابێت خاک وەک پاشخانێکی پاسیڤ لە سیاسەتی نەتەوەیی کوردستاندا هەژمار بکرێت، بەڵکوو پێویستە وەک کردەیەکی بنەڕەتی سەیر بکرێت.
خاک و فەزا، هەروەها لە ڕێگەی کردەی بەرهەمهێنانەوەی کۆمەڵێک ڕێکخراوەی سیاسی بە پشتیوانی ڕەوای خەڵک بە دامەزراوەیی دەکرێت.
ئەوەی تا ئێستا بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد بەرەوپێشی بردووە، بە هۆی بە ستراتیژی نەکردنی خاک و فەزا – لە چوارچێوەی گوتاری ناسیۆنالیزمدا – ڕەنگە تەنیا کاردانەوەی تاکتیکی بووبێت.
سیاسەتی کوردستانی پێویستە بەرپرسایەتی بەرهەمهێنانی سیاسی و یاسایی خاک و فەزا بەرەو قەڵەمڕەو وەئەستۆ بگرێت و بە ستراتژییەکی ئاراستەکراو، بەرەو دوایین قۆناغی ناسیۆناڵیزمی کورد هەنگاو بنێت.
Place
Space
Territory
