کوردی- فارسی
داهۆڵەکانی پاوانخوازی ئێرانی کێن
تۆتالیتاری ئێرانی، بە گێڕانەوەی بەردەوامی ترس، هەمیشە خەڵک ناچار دەکات لەگەڵ سیاسەتەکانی ئەودا بکەون. دوژمن سازی، قەیرانتاشین، ڕکابەریی ساختە، خۆد و ئەویدی دروستکردن، بەردەوام لە ڕێگەی چیرۆکی هەستیارانە، چالاککردنی سۆزداری، هێزی هێمایین، ڕیتۆریک، زمانی ژەهراوی و کۆدکراو، لەلایەن داهۆڵەکانی پاوانخواز دەخرێنە ناو کۆمەڵگاوە.
داهۆڵەکانی تۆتالیتاری ئێرانی چەند دەستەن:
یەک: داهۆڵی ئەمنی بریتییە لە ترساندنی خەڵک لە دوژمنە دەرەکییەکان بە ناوی ئێستکباری جیهانی، ئیمپریالیزم، زایۆنیزم و دوژمنانی ناوخۆیی وەکوو مونافقین، ئەهلی فیتنە، دزەکەرەکان، سەرەونخوونیخوازەکان، جوداییخوازەکان، یەکپارچەیی خاک، لە ڕێگەی سەرکردایەتی سیاسی و دەستنیشانکراوەکان لە سێ ئاستی ڕێوەبەری ناوەند، ڕێوەبەری پایە و ڕێوەبەری باڵا و هەروەها ئۆپۆزیسیۆنی هەناردەکراو.
دوو: داهۆڵی هەڕەشە لە ئازادی بە ڕستەی “دوژمنان دەیانەوێت ئەو وڵاتەی بنیاتمان ناوە وێرانی بکەن”، پێویستی دەسەڵاتی سەربازی، پێویستی دەسەڵاتی ئەمنی و هتد لە ڕێگەی هێزی سەربازی و ئەکتەرە سیاسی و ئەمنییەکان، لیباس شەخسی و خوێری جەماعەت.
لە ڕاستیدا تۆتالیتاری ئێرانی هەمیشە بەدوای ڕێگای نوێدا دەگەڕێت بۆ دزینی ئازادی لە خەڵک.
سێ: داهۆڵی هەڕەشەکردن لە ئایین لە ڕێگەی کۆنترۆڵکردنی ئایین لە گۆڕەپانی گشتی لە ڕێگای بڵیندگۆکانی نوێژی هەینی و نەوحەخوێنەکان و بانگخوازانی ئایینی و مەلاکان.
چوار: داهۆڵی هەڕەشەی فەرهەنگی بە کۆنتڕۆڵکردنی فەرهەنگی و زڕەڕۆشنبیری لە هەموو ئاستەکاندا لە ماڵەوە و شەقام بۆ فەزای گشتی بە دوو شێوازی فیزیکی لە ڕێگەی هێزی پۆلیس و گەشتی ئێڕشاد و هاووڵاتیانی وەفادار، و غەیرەفیزیکی لە ڕێگەی ڕاگەیاندن و مێدیا و پەروەردەوە.
لێرەدا نوخبە پابەندەکان و ڕۆشنبیری ساختە و زڕەڕووناکبیر، کاریگەرترین داهۆڵەکانن.
داهوڵە فەرهەنگییەکان بە تایبەت ئەرکدار کراون و بەرپرسیارییەتی تایبەتیان هەیە لە چوارچێوەی ئەو جیهانبینییە ئەخلاقییەی کە سیستەمی تۆتالیتاری پێناسەی کردووە، بجووڵێن.
مترسک های تمامیتخواە ایرانی چە کسانی هستند
تمامیت خواه ایرانی، با روایتی مداوم از ترس، هموارە مردم را وادار می کند با سیاست های او همراە شوند. دشمن تراشی، بحران سازی، رقیب سازی، خود و دیگری سازی، هموارە از طریق داستان های پرشور، فعال کردن عاطفی، قدرت نمادین، لفاظی، زبان سمی و رمزگذاری شدە، توسط مترسک های تمامیت خواە، بە جامعە تزریق می شود
مترسک های تمامیتخواە چند دستە هستند:
یک: مترسک امنیتی شامل ترساندن مردم از دشمنان خارجی استکبار جهانی، امپریالیسم، صهیونیسم و دشمنان داخلی منافقان، اهل فتنە، نفوذی ها، براندازان، تجزیەطلبان، تمامیت ارضی از طریق رهبری سیاسی و گماشتگان در سە سطح مدیریت میانی، مدیریت پایە و مدیریت عالی و نیز اپوزیسیون صادراتی.
دو: مترسک تهدید آزادی با جملە “کشوری کە ساختەایم را دشمنان می خواهند از بین ببرند”، ضرورت اقتدار نظامی، ضرورت اقتدار امنیتی و… از طریق نیروهای نظامی و بازیگران سیاسی و امنیتی، لباس شخصی ها، اوباش.
در واقع، تمامیتخواە ایرانی، همیشە بە دنبال راە های جدید است تا آزادی را از انسان برباید.
سە: مترسک تهدید دین از طریق کنترل دین در میدان عمومی از طریق تریبون های نماز جمعە، نوحەخوان ها و وعاظ مذهبی و آخوندها.
چهار: مترسک تهدید فرهنگی با کنترل فرهنگی در تمام سطوح از خانە و خیابان تا حوزە عمومی از دو طریق فیزیکی بە وسیلە نیروی انتظامی و گشت ارشاد و شهروندان وفادار و غیر فیزیکی بە وسیلە رسانە و آموزش.
در اینجا نخبگان متعهد و ساختە شدە توسط سیستم، موثرترین مترسک ها هستند.
مترسک های فرهنگی بە ویژە وظیفە و مسوولیت دارند در چارچوب جهان بینی اخلاقی تعریف شدە توسط سیستم تمامیتخواە، حرکت کنند.