دواجار ببوورە، من بەرپرسی قازم
یەک: بڕێک لێکدانەوەکان لەم دواییانەدا:
ڕەوتەکە ئاڵۆزە و پیچیدە، پێویسته تیکەتیکە چاری بکەین (وەک ئەوەی بڵێین بۆ گواستنەوەی فیلێکی گەورە، پێوێستە بیکەین بە دوو فیلی بچووک)
دوو: هەتاکوو تاران هەڵنەسێت با ئێمە بێدەنگ بین (چارەسەری پرسی شوناسی خۆت بدە بە دەستی خێڵی قورمەسەبزی و باوەشی مێهرەبانی و کەمپەینی نوقڵی بیرمشک)
سێ: با ئیسراییڵ کاری خۆی بکات ئانجا نۆرەی ئێمەیە (حەکایەتی باوک و کوڕەکە: ئەوە لەنتەر گرتنە)
چوار: وەهمی هەموو یا هیچ (یان ڕەشە یان سپی)
پەنج: ڕەشبینی (هیچ ناوێت و دواجار ئێران ساخ دەبێتەوە، هەمیشە وابووە، هەرگیز ڕوونادات و….)
شەش: نەبینینی ڕوداوە ئەرێنییەکان و گەورەکردنەوەی ڕووداوە نەرێنییەکان (خاڵی ڕەش بینین لە نێو دایرەی سپیدا)
ئەنجامگیری خێرا (تەواوە بەمزوانە، ئەوە ڕۆیشتینەوە)
حەفت: هەڵەی کۆنترۆڵ (هیچ لە دەستی ئێمە نایەت، کار کاری خۆیانە)
هەشت: جارێک با چاوەڕوان بین (دەچینە سەر سفرەی حازری)
نۆ: فیلەکە لە تاریکی (هەرکەسەو و هەر لایەنێک لە تاریکیدا ئەندامێکی جەستەی فیلەکە ئەکەوێتە بەر دەستی و ئێژێ ئیستەرەم ئەوەیە)
دە: وردە زانست و بڕیاری ڕەها (بە پێی وردەزانستەکەی من، هەر ئەوەیە و تەواو)
یانزە: ڕابڕدوو وابوو و وا کرا، ئێستا و داهاتوویش هەروا دەبێت (ئەزموونی مێژوو وامان پێ ئێژی و….)
دوانزە: دەلاقەی کونەدەرزی (لە دەڵاقەی کونەدەرزی خۆمدا وای بۆدەچم کەواتە هەر ئەوەیە)
سیانزە: گریمانەی ڕەها (وا گریمانەی دەکەم بەڵام دواجار بە ڕەهایی هەر گریمانەکەی منە)
گریمانەی هەستەکی (وا هەست دەکەم بۆیە هەر ئەوەیە و هیچی کە)
چواردە: بەرچەسپ لێدان (ئەوەی وەکوو من و تاقمەکەی من و ئایدیاکەی من بیر ناکاتەوە ئەوەی بەرچەسپلێدراوە)
پانزە: ڕێبەران هەموو شتێک دەزانن (ئەوان عاقڵترینن و با بزانین دواجار بڕیاری چی ئەدەن)
شانزە: گەڕان بۆ نموونەگەلێک کە بیرۆکە ناڕاستەکەی من پشتڕاست دەکەنەوە (نموونەی دۆ و دۆشاو هاوردن بە درێژا و پانتای مێژوو)
هەڤدە: میرزابوون (لە هەموو پسپۆڕییەکدا، پسپۆڕم)
هەژدە: گەلەکۆمێ لە دەوری لێکدانەوەی هەڵە (لە دەوری لێکدانەوەی ناڕاست کۆبوونەوە و بێدەنگکردنی لێکدانەوەی دروست بە هەموو ئامرازەکان)
نۆزدە: ێشگوویی و فاڵگرتنەوە (ئاوا دەبێت و وایڵێدێت)
بیست: بەکارهێنانی چەمکی نابەجێ و ناگونجاو لە کاتی نابەجێ و نەگونجاو
بیست و یەک: تێگەیشتنی ڕووکەش لە چەمکەکان و ڕۆنەچوونە قووڵاییەکان.
ئەمانە کە باس کرا بەشێکن لە لایەنگیری و لاگیری مەعریفی یان هەڵەی ناسین کە ئەگەرچی بەڕواڵەت ئولگووی فکرین بەڵام نە عەقڵین و نە لۆژیک و دواجار، ئەبنە هۆکاری داوەری هەڵە و بڕیاری هەڵە و پاسیڤبوون و ئەنجامی شکستخواردوو.
ئاخری ئاخری تا خان ڕازا لەشکەر ترازا و دەستی منیش لە هەوانەکە دەرچوو.
cognitive Biases
ت.ب: ئەم کلیپە حەتمەن ببینن🪿
دواجار ببوورە، من بەرپرسی گازم
June 21, 2025
2 Mins Read
71
Views
