کوردی- فارسی
دەربارەی پێویستی خۆگونجاندنی سیاسەتی کوردستانی لەگەڵ کۆمەڵگای کوردستان
گرینگترین بەرپرسیارییەتی و ئەرکی سیاسەتی کوردستانی دوای شۆڕشی ژینا، خۆگونجاندنێکی سەرکەوتووانەیە لەگەڵ گۆڕانکاری بیرکردنەوە و تێڕوانینی پێکهاتەی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان. سیاسەتی کوردستانی دەبێ سەرەتا قبووڵی بکات کە ئەم گۆڕانکارییە لە کوردستان ڕوویداوە و پێویستە واز لە بەرەنگاربوونەوە یان بێباکی نواندن لە بەرانبەریدا بهێنێت، کەرەستە و شێواز و پرۆسەکان لەگەڵ ئیرادەی ناسنامە-هێز دا بگونجێنێت، سووڕەکانی بڕیاردان بە دەوریدا پێناسە بکات، پیچیدەییەکانی بدۆزێتەوە، ڕوو لە چەمکسازی پرسی سیاسی لە خۆگونجان لەگەڵ کۆمەڵگای کوردستاندا بکات، و بۆ کردەی گونجانی نەتەوەیی کوردستان لە ڕێگەی پەروەردە و بنیاتنانی هەستێکی هاوبەش و دروستکردنی سیناریۆی هاوبەش، پەرە و گەشەی پێبدات.
هەنووکە ناهاوسەنگی لە نێوان ئاسۆی دواڕۆژی گەل لە کوردستان و هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بوونی هەیە و حاشای لێناکرێت:
ئەو خەڵکەی کە لە ئێرانی بوون و مانەوە لەگەڵ ئێران دابڕاون، و ئەو سیاسەتەی کە تا ئێستاش لە چوارچێوەی ئێراندا یاری دەکات. دروستکردنی خۆگونجاندن و هاوسەنگی لە ڕەهەندەکانی وێژمان و مێنتاڵیتە و چەمک و هەست و پرۆسە و میتۆد و کردار، لە دوای شۆڕشی ژینا، هەنگاوێکی ژیانییە؛ هەم دوور بێت لە یۆتۆپیا و هەم بگونجێت لەگەڵ واقێعی هەنووکەیی ڕۆژهەڵات.
در ضرورت انطباق سیاست کوردستانی با جامعە کوردستان
مهمترین مسوولیت و وظیفە سیاست کوردستانی پس از انقلاب ژینا، انطباق موفقیت آمیز با تحول اندیشە و نگاە جامعە کوردستان در “ڕۆژهەڵات” است. سیاست کوردستانی ابتدا باید بپذیرد کە این تحول در کوردستان اتفاق افتادە است و لازم است دست از مقاومت کردن در برابر آن یا بی تفاوت بودن بە آن بردارد، ابزارها، شیوەها و فرآیندها را با ارادە هویت- قدرت، سازگار کند، چرخەهای تصمیم گیری را حول آن، تعریف کند، پیچیدگی ها را دریابد، بە مفهوم سازی امر سیاسی در انطباق با جامعە کوردستان، روی بیاورد و آن را از طریق یادگیری، ساختن احساس مشترک و سناریو سازی مشارکتی، بە کنش انطباقی ملی کوردستانی توسعە دهد.
اکنون یک عدم تعادل بین چشم انداز آیندە مردم در کوردستان و نیروهای سیاسی “ڕۆژهەڵات” وجود دارد: مردمی کە تقریبا از ایرانی بودن و ایرانی ماندن بریدەاند و سیاستی کە همچنان بر بازی در چارچوب ایران، باقی ماندە است. ایجاد انطباق و تعادل در ابعاد گفتمان، ذهنیت، مفهوم، احساسات، فرایندها، روش ها و اقدام، پس از انقلاب ژینا، یک گام حیاتی است؛ هم از یوتوپیا دور باشد و هم با واقعیت کنونی ڕۆژهەڵات، سازگار باشد.