گرینگترین هۆکارەکانی پێکهێنانی پێوەندییەکی خەساری دەروونی کە دەبێتە هۆی گۆڕینی تێڕوانین و ڕوانگە و لادانێکی خۆبەخشانە لە هۆشیاری ڕزگاری و سەربەخۆیی و ئازادی و سەروەری:
دەسەڵاتی درێژخایەن،
سەرکوت و شکستهێنانی بەردەوام،
داگیرکراوی زەینی،
ناهەماهەنگی دەروونی،
خۆبەکەمزانی بەدامەزراوییکراو،
داسەپاوی داگیرکاری،
وەهمی پیلان،
گیرۆدەبوون بە ماتریکسی زەینی کۆنترۆڵ،
تێکشانی پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان،
ڕاهاتن بە دۆخی زۆرەملی و دەسەڵات،
کەوتنەنێو بازنەی ئوستوورە و گێڕانەوە و سێناریۆی داگیرکاری،
زاڵبوونی خودی ئیگۆ (Ego) بە سەر خودی بەکۆمەڵ (Individ)،
هاتنەنێو مەیدانی خودی بەڕژەوەندیخواز (Self).
“ناکرێ” و “ناڕووخێ” و “کاری خۆیانە” و “دواجار پێکدێن” و “ئەمە چارەنووسی هەتاهەتایی ئێمەیە” و…. بەرهەمی ئەم لادانە خۆبەخشانەیە لە ئاگایی و هۆشیاری.
ئیرادە و ویست و خواستی ئیفلیجکراو، گەورەترین کۆسپ و لەمپەری نەتەوەیەکی داگیرکراوە نەک دەسەڵات و هێزی ئاگر و ئاسنی داگیرکەر…..