دەروونناسی خۆماڵی
سەربەخۆیی کوردستان مومکین نییە،
نەخشەی کوردستان خەیاڵییە،
سەربەخۆیی کوردستان خەونێکی شاعیرانەیە،
ئەگەر سەربەخۆ بین لە برسییەتیدا دەمرین،
خۆمان پێ ئیدارە ناکرێت،
ئێمە کوردی خۆخۆرین،
کوردستانی ئێران، کوردستانی عێراق، کوردستانی تورکیا، کوردستانی سوریا،
کوردی ئێران، کوردی عێراق، کوردی تورکیا، کوردی سوریا،
سیاسەتی نێودەوڵەتی دژی چارەسەری پرسی کوردە،
دەبێت لە سیاسەتدا ملکەچی واقیعی پاسیڤ بین،
دەبێت بە کەمترینەکان ڕازی بین،
ساویلکەی سەربەخۆیی و سەربەخۆییخوازی نەبین،
هەرکەس کەرە ئێمە کورتان بین،
دەست بگرە بە کڵاوەکەتۆ با نەیبا،
نانی خۆم و کووزەڵەی کانی،
ح… بە و سڵامەت،
و…
دزەتیکردوویی مەعریفی، ئامادەیی و توانای مێنتاڵی مرۆڤ بۆ قبووڵکردن، کارتێکردوویی، و گۆڕانکاری لە ڕێگای زانیاری، نۆرم و بەها، بیرۆکە یان وێژمانی دەرەکییە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەدەروونیکردنی دۆڕان، لاوازبوونی متمانە بەخۆبوونی تاک، لاوازبوونی بەرزەخۆیی، لاوازبوونی ئیرادەی کۆ، خۆسانسۆری ناسنامەیی، شێواندنی خۆدئاگایی مێژوویی و نەتەوەیی، پشتبەستنی دەروونی بە پێکهاتە هەبووەکان، بەنادامەزراوەییکردنی بڕواداری بە ئەگەری سەربەخۆییخوازی و “مەحاڵبوون”ی پرسی سەربەخۆیی کوردستان لە واقیعی دەروونی و سیاسیدا، و لەگەڵ کارتیکەری و چەسپاندن لە عەقڵ و ڕۆحدا جێگەی گێڕانەوەی نەتەوەیی دەگرێتەوە و دەبێتە گێڕانەوەی باڵادەست.
لە پرۆژە- پڕۆسەی دزەتێکردوویی مەعریفیدا، سەرەتا میدیا و پڕوپاگەندە و پەروەردەی گرووپی داگیڕکەر و دەسەڵاتدار دزە دەکەنە نێو مێشک و دەروون و عەقڵ و دواتر، مرۆڤی قوربانیکراوی کورد دەبێتە بەشێک لە سیستەمی مەعریفی داگیرکەر و دواجار وەک دەڵێن بڵیندگۆی دەسەڵات و “بارکێشی شەیتان” و “قاپکراو لە وێنای داگیرکەردا”….
بڕوانە بۆ:
Cognitive premeability
