ستراتژی خاک
کاتێک نەزمی سایکس- پیکۆیی نزیک لە کۆتاییە و هەر چوار دەوڵەت- نەتەوەی دەستکردی ئێران و تورکیا و عێراق و سووریا نەیانتوانیوە جگە لە دەوڵەت- نەتەوەی ناتەواو، قۆناغی تەواوبوون ببڕن و پرسی نەتەوەی کورد، نەک تەنیا کۆتایی نەهاتووە بەڵکوو ڕەوتی شوناسخوازی چالاکانە، لە هەڵکشاندایە و فۆڕمی تیۆری- مەعریفی لەخۆ گرتووە، لەم قۆناغەدا، ڕێنوما و ڕێنوێنی سەرەکی، کۆنترۆڵ و سەروەری خاک و ویست و ئیرادەی قەڵەمڕەوە کە پێویستە هەوڵی کردەیی و هەروەها بە یاساییکردنی نێودەوڵەتی بۆ بدرێت. هەر خواستێکی دیکە جگە لە خاک و قەڵەمڕەو، لاوەکییە و لە دەرەوەی پڕۆسەی تەکاموڵی نەتەوە- دەوڵەت، تەنیا دەبێتە کاتاڵیزۆرێکی نەرێنی.
ئەو سەردەمانە تێپەڕیوە کە خۆمان سەرقاڵی شەڕە قسەی بوون و نەبوونەکان بکەین. سەردەمی “هەبوون”ە و ئەم هەبوونە بە ستراتژی خاک، مسۆگەر دەبێت….