سیاسەت بە “ص” صابوون
ئەم دژایەتییە توندە بە نیسبەت پرسی سەربەخۆیی لە لایەن زۆرینەی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران و تاقمێک کۆنسێرڤی ئاکادیمیسییەن لە کاتێکدا کە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەرەو نەزمێکی نوێ دەڕوات و نیشانەکانی هەرتاکوو دێت ئاشکراتر دەبن ئاسایی نییە:
یەک: سەرەتا بڕوانن بۆ ناساخیگەلی دەروونی وەکوو: سێندرۆمی ستۆکهۆڵمی سیاسی، دەروونیسازی سەرکوت، دۆشداماوی پەروەردەکراو، سێندڕۆمی ئیمپاستەری کۆ و هەستی نالایقبوونی کۆ و کاریگەری هێمۆستازی دەروونی و سێندرۆمی گێڕی پێچەوانە.
دوو: بێتوانایی و تێنەگەیشتنی تەواو لە ئانالیز و لێکدانەوەی دۆخی هەنووکەیی و دۆخی نوێ و بێسەوادی سیاسی و یاری قەوانەکۆن.
سێ: خلێنە و بلێنە و ساخت و پاخت لە چەشنی پاسدارانی ئێران زەمین.
چوار: بێتوانایی سەربەخۆخوازان لە کۆدەنگی و کوالیسیۆن بۆ پێکهێنانی هزر و دەنگ و کرداری سیاسی کوردستانی و نەتەوەیی و گیرۆدەبوون بە سێندرۆمی بۆڵەبۆڵ و سێندرۆمی ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆیی.
خەسارێکی سەیری دیکە کە بووگە بە دیاردە، ئەوەیە کە ئەم هێزانە بە پێچەوانەی پێشووتر، تووشی “نەخۆشی گشتاندن”یش هاتوون و خواست و ویست و ناتێگەیشتوویی و هەڵوێستەکانیان دەگشتێنن و بە ناوی هەموو کورد لە هەموو زەمەنەکاندا دەیفرۆشنەوە و بڕیاری بۆ ئەدەن.
وەکوو کۆتا قسە ڕووم لە پرسی سەربەخۆخوازی ڕاستەقینەیە (نە سەربەخۆخوازیی فەیک کە ئەویش خۆی خەسارێکی لەبن نەهاتوویە):
پێویستە بە زووترین کات، هەموو لایەنەکان لە دەوری یەکتر کۆببنەوە و وەکوو دەنگی باڵا، ببنە بەردەنگی سیاسەتی نێونەتەوەیی و پیشان بدەن کە دەنگ و ئیرادە و خواستی سەربەخۆیی، بەرزترین ئاستە لە نێو جەماوەری ڕۆژهەڵات، خۆیان سازمان بدەن و هاوتەریب لەگەڵ نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێگە بکەن.
پرسی سەربەخۆییخوازی لە ڕۆژهەڵات وەکوو کۆمەڵە کەرەستەیەک وایە کە هەموو پێویستی و پێداویستییەکانی ئامادەیە و تەنیا پێویستی بە سەریەکخستن هەیە وەکوو نموونەی مۆنتاژ کردنی ئۆتۆمبیل.
بەم کردار و میزانەی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، دواجار هەر مایەپووچ دێینەوە و بە هینەکەی خەجێدا دەمانبەن.

No Comment! Be the first one.