سەبارەت بە بانگەشەی یەکپارچەیی خاک (تمامیت ارضی) بەرانبەر بە مافی سەربەخۆیی، مافی چارەی خۆنووسین، جودابوونەوەی تاک لایەنە
لەو حاڵەتانەی کە حاکمییەتێک نەتوانێت حکومەتێک دابین بکات کە نوێنەری تەواوی گەلی سەر بە خاکێک بێت بەبێ جیاوازی ڕەگەز، ڕا و ڕەنگ، وەک یاسای نێودەوڵەتی داوا دەکات، ناتوانێت بانگەشە بۆ بنەمای یەکپارچەیی خاک بکات بۆ سنووردارکردنی مافی خەڵک بۆ چارەی خۆنووسین. بۆیە ئەمە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە لەو شوێنانەی کە گرووپێکی سەرزەمینی لەناو حاکمییەتێکدا لە دەستڕاگەیشتنێکی مانادار بۆ چارەنووسی خۆنووسین بێبەش بکرێن دەتوانێت لە ڕێگای جیابوونەوە لەو حاکمییەتە مافی چارەی خۆنووسینی خۆی بهێنێتە بەر باس و داواکاری.
ئەمەش لەگەڵ ڕوانگەی دادوەرانەی ئەم دواییەدا بەرز بووەتەوە، بەتایبەت لە ساڵانی ۱۹۹۰دا، چونکی دادگاکان زیاتر گرینگییان بەو چەمکە پەرەسەندووە داوە لە بڕیارەکانیاندا، بەتایبەتی لە دۆسیەی “کوبێک”دا، مافی دوا ڕێگا بۆ بەکارهێنان لە ڕێگای جودابوونەوە.
هەروەها لە دۆسیەی “کۆسۆو”دا پشتڕاستکرایەوە کە لە هەلومەرجی نائاساییدا ڕەنگە مافی چارەی خۆنووسینی خەڵک بە ئیدیعای بەدەوڵەتبوونی سەربەخۆ پشتگیری لێبکرێت.
لەسەر بنەمای ئەمەش دەتوانین بۆچوونێکی یاسایی نێودەوڵەتی بەهێز لەبەرچاو بگرین کە پێی وایە مافی جودابوونەوە لەسەر بنەمای مافی چارەی خۆنووسین، دەتوانرێت لە دەرەوەی حاڵەتەکانی دەسەڵاتی کۆلۆنیالیزم لە هەلومەرجێکدا کە بە “ناوازە” دادەنرێت، جێبەجێ بکرێت.
بەشێک لە وتاری:
Is there a Right to Secession in International Law, E-International Relations, 2020
