شەترەنجی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئێمە
شەترەنجی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوین، ململانێی چەندین لایەنە کە پێویستە مێتۆدەکان و یاساکانی یارییەکە، ناسین و خوێندنەوەی بۆ بکرێت.
بێگومان لەم یارییە ئاڵۆز و پیچیدەدا، کوردستان وەک خاک و کورد وەکوو نەتەوە، پاڕامێترێکی سەرەکییە کە هەنووکە چیدیکە چاوپۆشی لێناکرێت؛ گێڕانەوەی سەربازێکی شەترەنج کە چۆناوچۆن، پێشڕەوی دەکات، هەموو وزەکانی شەڕ لەسەر تەختەی شەترەنج کۆدەکاتەوە و دواتر دەبێت بە وەزیر و کۆتایی یارییەکە، بە سەرکەوتن، مسۆگەر دەکات.
چیدیکە ناتوانین بێژین ئەوەی لە بەشەکانی دیکەی کوردستان، ڕووئەدات پەیوەندی بە پارچەکانی دیکەوە نییە.
پێویستە وەکوو ڕۆژهەڵاتی، بە وردی بڕوانین بۆ ئەزموونەکان و شەڕەکان لە پارچەکانی دیکە، خاڵە لاوازەکانی بناسین، خاڵە بەهێزەکانی وەرگرین و لە دوا مەنزڵی ئەم پازێڵە کە بێگومان ڕۆژهەڵاتی نیشتمان دەبێت کۆتایی بهێنین بە یاری دوور و درێژی نەتەوەیەکی ناسنامەخواز….