عەقڵییەتی مێگەل، هەڵسووکەوتی مێگەل، ئێران، ڕۆژهەڵات
هەڵسووکەوتی مێگەل لە مرۆڤدا ڕەفتارێکی کۆمەڵایەتییە کە کاتێک ڕوودەدات کە تاکەکان زاڵ بن بەسەر ئیرادە و بیرکردنەوە و ڕەفتارەکانی خۆیاندا. گروپی مێگەل، پێویستی بە سەرکردە نییە، تەنیا پێویستی بە خەڵکە کە لە هەمان کاتدا کۆببنەوە بۆ ئەوەی کارێک بکەن. ڕەفتاری مێگەل، دەتوانێت لە ژێر کاریگەری هۆکارە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان بێت.
بۆ تێگەیشتن لە ڕەفتارەکانی مێگەل، تێگەیشتن لە میکانیزمی گواستنەوەو چۆنییەتی پێوەندیکردن و کارلێککردن بۆ ورووژاندنی مێگەل، گرینگە.
پەیوەندیکردن دەتوانێت زمانی زارەکی، نووسراو، نازارەکی یان زمانی جەستەیی بێت. هەروەها پەیوەندیکردن دەتوانێت بە مەبەست یان بێ مەبەست بێت.
مۆدێلەکانی ڕەفتاری مێگەل
تیۆرییەکانی بنەمادار بە نەخش
لە مرۆڤدا تیۆرییەکانی بنەمادار بە نەخش ئەو تیۆریانەن کە عەقڵی حەشیمەت بەرەوپێش دەبەن. تاک تەسلیمی مێگەل دەبێت چونکە گرووپ بە باشترین شت دەزانێت و نەخشێکی ڕەفتار دروست دەبێت کە تێیدا، لە هەندێک بارودۆخدا، بیرمەندە سەربەخۆکان لەگەڵ داینامیکی گرووپەکەدا بگونجێن.
تیۆرییەکانی بنەمای گواستنەوە
ئەو تیۆریانەن که باس لەوە دەکەن کە هەڵسووکەوتی مێگەل بەهۆی فشاری کۆمەڵایەتی گرووپەوەیە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ کاریگەریی گرووپەکە و چاوەڕوان دەکرێت تاک، عەقڵیەتی گرووپەکە وەربگرێت. گرووپ، ئەوەی کە لە تاک چاوەڕوان دەکات گواستنەوەی هەڵسووکەوت و پێوەندییەو ڕەفتاری مێگەڵ، که دەتوانێت بە مەبەست یان بێ مەبەست بێت و ئاماژەکانی لە ئەندامانی دیکەی گروپەکە وەردەگرێت.
ڕەفتاری مێگەل
هەڵسووکەوتی مێگەل، ڕەفتارێکە کە مرۆڤەکان مەیلیان هەیە کاردانەوەیان هەبێت بەرامبەر بە کردارەکانی کەسانی تر و شوێن خەڵک بکەون . ئەمە هاوشێوەی شێوازی کاردانەوەی ئاژەڵەکانە بە گرووپ کاتێک بە یەک دەنگ لە ڕێگەی مەترسی هەستپێکراو یان بە شێوەیەکی تر پەلە دەکەن و دەڕۆن. هەڵسووکەوتی مێگەل، نەبوونی بڕیاردانی تاکەکەسییە کە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەوانەی بەشدارن بە شێوەیەکی هاوشێوەی هەموو کەسێکی دیکەی دەوروبەریان بیربکەنەوە و هەڵسووکەوت بکەن.
عەقڵیەتی مێگەل
یەکێک لە مەترسییە گەورەکان لە ڕەفتارەکانی مێگەلیدا ئەوەیە کە دەتوانێت ببێتە هۆی عەقڵیەتی مێگەل کە تاکەکان هەستی تاکایەتی و ناسنامەی کەسییان لەدەست بدەن و ویژدانیان سەرکوت بکەن بۆ ئەوەی هەر کارێک مێگەل بیکات ئەویش بیکات تەنانەت ئەگەر ئەو هەڵسووکەوتەو داهاتووەکەی وێرانکەر و زیانبەخش بێت.
٭٭٭٭
کوردستان نابێ ملکەچ و تەسلیمی ئەو سیاسەتگەلە بێت کە لەسەر بنەمای ڕەفتاری مێگەل سازماندراون بۆ ئەوەی کە هاوڕێیان بکەن لەگەڵ بە ڕێبەر ناساندن و ڕێبەر قبووڵکردنی ئۆپۆزیسیۆنێک کە گوایە دەتوانێ ببێت بە ڕزگاریدەری ئەوان لە ستەمی سیستەمی هەنووکەیی بە تایبەت لە ژێر بوردمانی مێدیاو پرۆپاگەندەو بۆڵد کردنی کۆمەڵێک دروشم کە گوایە بووە بە دروشمی سەرەکی.
لەو بڕوایەدام کە شەپۆلی نوێی ئاڵتێرناتیو ساز کردن لە کاریزمایەکی ساختە، پڕۆژەیەکە بەلارەڕێدابەرەو پێویستە گەل لە ڕۆژهەڵات، بە وردبینی تەواو، دوورەپەرێزی ئەم دۆخە بن و خوێندنەوەی بۆ بکەن.
بڕوانە بۆ:
Herd Behavior in Humans, Amy C Evans, Study, 2015
Herd Instinct, Adam Hayes, Investopedia, 2011
عەقڵییەتی مێگەل، هەڵسووکەوتی مێگەل، ئێران، ڕۆژهەڵات
June 21, 2022
2 Mins Read
269
Views
