لە سێناریۆی دڕێسدێن ئەچێت؛
کوردستان چە کەردەن؟
تەسلیم بوونی ئێران دوای لەناوچوونی تەواو،
لەناوبردن و کاولکاری بە مەبەستی تێکشکانی ڕۆحی نەتەوەیی ئێرانی،
وانەیەکی مێژوویی بۆ بێباکی حاکمییەتی ئێرانی بەرانبەر بە هۆشدارییەکان،
ئێران هەنووکە هێزی بەرپێگری لە کیس داوە، پاشەکشێی کردووە بۆ قۆناغی بەرگری پاسیڤ، توانای کۆدەنگی ناوخۆیی لە کیس چووە، قەیرانی شەرعییەت گەیشتووەتە لووتکە، ناوەندی بڕیاردان تێکچووە، جیهان هیچ کاردانەوەیەکی کارای نەماوە، کۆدەنگییەکی زلهێزەکان دژ بە ئێران پێکهاتووە، سێناریۆی داڕمان بە بێ دەستێوەردانی هەمەلایەنە لە قۆناغی جێبەجێبووندایە
کوردستان و چە کەردەن؟
سازماندانی مەدەنی خێرا،
سازماندانی نەتەوەیی خێرا،
ئامادەیی دەروونی جەماوەر،
هەمگەرایی خێرای ستراتژیک و تاکتیکی هێزە سیاسییەکانی کوردستان،
ژووری هاوبەشی بڕیار و ئۆپێڕاسیۆن،
دیپلۆماسی خێرای هاوبەش،
چالاککردنی دیاسپۆڕا و دیپلۆماسی گشتی (عموومی)،
ڕاگەیاندنی هاوبەش،
مێدیای کاتی هاوبەش (ڕادیۆ باشترینە) بە تەوەری ڕاپەڕین،
ئاراستەکردنی کوردستان بەرەو ئامانجی دیاریکراو بە تەوەری کۆنترۆلی خاک.
تێبینی: پێویستییە بنەڕەتییەکان وەک هەمیشە کە ئاماژەم پێداوە:
کاتی گونجاو (نە زۆر زوو و نە زۆر درەنگ)،
شوێنی گونجاو (دیاریکردنی شوێنی مەبەست)،
ئیمکانی گونجاو (کەڵکوەرگرتن لە هەموو ئیمکانە بەردەستەکان)،
زمانی هاوبەش
The Dresden Scenario
