لە ساتەوەختی ژێئۆپۆلیتیکی هەنەکووییدا
خاڵەکانی وەرچەرخان، خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی، ساتەوەختی ژێئۆپۆلیتیکی هەنووکەیی، فرەقەیران، هەڵە گەورەکان، دەرفەتە یەکلاکەرەوەکان، لە قاڵبدانەوەی نوێی جیهان و ژیان، نەزمی نوێ، باشترین کاتژمێر، گۆڕینی شێوازی سەیرکردنی جیهان، ساتەوەختە گەورەکە، سەرهەڵدان و کەوتنی زلهێزەکان و…. چەمکگەلێکن کە لەم ساڵانەدا بە گشتی و لەم ماوەدا بە تایبەت، زۆر دەبیسین و دەبینین و دەیخوێنین و ڕووداوە چاوەڕواننەکراوەکانیش ڕاستییەکەی دەیسەلمێنن.
هەموو ئاماژەکان پێماندەڵێن کە “کۆتایی مێژوو”یە؛ کۆتایی سەردەمێکی ماوەبەسەرچوو و دەسپێکی مێژوویەکی نوێ و….
ئایاکوو ئێمەی نەتەوەی کورد، هەر شایەتحاڵی ئەم تێپەڕینەین و دواتر قوربانی هەمیشەیی یان توانستمان هەیە لە تۆی ئەم چەمکانە، هەلێک بقۆزینەوە و ببین بە بکەری کارا؟
شۆفێڕێک تڕۆمبیلەکەی وەرگەڕاندبووەوە، پرسیاریان لێکرد: چ قەوما؟ لە وڵامدا گوتی: جادەکە زۆر پێچەڵپڵووچ بوو، جادە پێچاندی منیش پێچاندم، جادەکە پێچاندی منیش پێچاندم، هەر ئەو پێچاندی و منیش پێچاندم، دواجار، بۆ ساتێک، هۆشم نەما، ئاگام لێنەبوو جادەکە پێچاندی و من نەمپێچاند.
چەندە هۆشیاری پێویستە بۆ وڵاتانی جیهان، بە سەلامەت و دەسکەوت، تێپەڕی ئەم قۆناغە ببن، بۆ نەتەوەی بێ دەوڵەتی کورد لە دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوین کە چەقی ئەو چەمکانەی پەیوەندیدار بە گۆڕان و تێپەڕین و وەرچەرخانن، سەد قات پێویستتر.
دۆخی ژێئۆپۆلیتیکی هەنووکەیی یان ساتەوەختی ژێئۆپۆلیتیکی هەنووکەیی، چۆناوچۆن تێدەپەڕێنین؟
بە هەمان ناسنامەی گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت و تۆزی بانان؟ یان کوردستانی سەربەخۆ و خانی خانان؟….
current geopolitical Moment
current geopolitical Situation
