لە غیاب و نوقسانی “گێڕانەوەی نەتەوەیی ناوەندی” کوردستانیدا
نەبوونیی یان ناتەواویی “گێڕانەوەی نەتەوەیی ناوەندی” بۆ نەتەوەی کورد، یەکێک لە بنەڕەتیترین قەیرانەکانی ناسنامە و سیاسی بووگن لە سەر ڕێگای وەدیهێنانی خواستە نەتەوەییەکان. جگە لە لاوازی گوتار، ئەم نەبوونیی و ناتەواوییە کاریگەریی نەرێنی پێکهاتەیی و ستراتیژی و دەروونی و سۆزداری و ئەخلاقی لەسەر گشتییەتی پرسی کورد هەبووە، هەمیشە گەورەترین بەربەست بووە لە بەردەم یەکگرتوویی ناوخۆیی، بەربەستی دروستبوونی کۆمپاسێکی (قطب نما) ناسنامەیی لەگەڵ پارچەپارچەبوونی دەروونی و شوناسدا دروستکردووە، ئاراستەی سیاسیی نەتەوەیی قورس کردووە، توخمی جووڵاندنی کۆی تووشیاری گرفت و کێشە کردووە، بووەتە هۆی پێناسەکردن و بڵاوبوونەوەی فرەگێڕانەوەیی زۆرجاریش ناکۆک و فرەجەمسەری، بووە بە هۆکاری پارچەپارچەبوونی یادەوەریی کۆ، ئاسۆی نەتەوەیی و وێناگەورەکە دروست نەبووە، بووگە بە هۆکاری نەبوونی زمانێکی هاوبەش، بووە بە هۆی لاوازی گێڕانەوەی مێژوویی بەردەوام، ڕووبەڕووی کێشەیەکی جددی بووەتەوە لە پێکهێنانی شوناسی کۆی یەکگرتوودا، ڕێگری لە دروستبوونی پێکهاتنی ستراتیژیک کردووە، بووەتە هۆی قەیرانی هاوتەریبوونی ماکڕۆ لە بڕیارەکان، هۆکار بووە بۆ بێتوانایی لە قەناعەتپێهێنانی دیپلۆماتیک و “قەیرانی شەرعیەتی ڕازیکردن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی” دروست کردووە، و دەرفەتی بە داگیرکەرانی کوردستان داوە کە هێژمۆنی خۆیان بە کەڵکوەرگرتن لەو کەموکوڕییانە دروست بکەنەوە و بەرهەمبهێننەوە.
Central National Narrative
لە غیاب و نوقسانی گێڕانەوەی نەتەوەیی ناوەندی کوردستانیدا
May 13, 2025
One Min Read
76
Views
