بە بیانووی بیست و پەنجی گەلاوێژ و چەند سەرنجێک بۆ بۆشاییە حیزبی و ڕێکخراوەییەکان لە ڕوانگەی مێنتالیتەی حکوومەتداری.
مێنتاڵیتەی حکوومەتداری بریتییە لە شیوەگەلی سازماندراوی:
زەین (پێکهاتە، دەق، ئایدیۆلۆژی)،
عەقڵانییەت،
تێکنیکەکان (ستراتێژی، تاکتیک، ئامێری تێوەگلاندن و ڕێوەبەری و ڕێنوێنی و ڕێنومایی هەڵسووکەوت و کرداری کۆمەڵگای بە ئامانجکراو بە پڕۆژەکانی خۆی).
لە چوارچێوەی مێنتاڵیتەی حکوومەتداری کە ئەتوانێ ببێت بە تایبەتمەندی قۆناغی ناسنامەی بەرنامەدار (دوای تێپەربوونی قۆناغەکانی ناسنامەی بەرگری و ناسنامەی شەرعییەت)، ئەم پێویستیگەلە بۆ قۆناغی هەنووکەیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات، دەبێت ڕچاو بکرێن:
تێپەڕین لە تەڵەی حیزبی شەجەرەنامە و حیزبی ڕاگەیاندن و حیزبی بەیانییە،
ڕێگە کردن لە ئێعتبار و شەرعییەت و سەرمایەی سیاسی و سەرمایەی مرۆڤی و سەرمایەی مێژوویی بەرەوە دراوی سیاسی،
جێگیر کردنی زێهنییەتی حاکمییەت لە ڕۆحی حێزبیدا،
پەروەردە کردنی ئێلیت بە ڕوانینی مێنتاڵیتەی حکوومەتداری،
دیسیپلینە کردن بۆ چاندنی ئاراستەیەکی ئێخلاقی لە چوارچێوەی مێنتاڵیتەی حکوومەتداری،
دەسپێشخەری و ئامادەکاری بۆ گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی گشتگیر،
دانانی ئاسۆ (vision) لە قەوارەی زێهنییەتی حکوومەتداری،
دیاریکردنی ڕەوت و پڕۆسە و مێکانیزم،
دانانی فەرهەنگۆکی ستانداردی حیزبی،
دانانی ئامێر و سیستەمی پێوانە کردن،
دانانی سیستەمی فیدباک و بازخورد،
بە عەقڵانیکردنی پرسی نەتەوەیی لە بازنەی نەتەوە-دەوڵەت سازی،
دیپلۆماسی و لۆبی کارا بە تەوەری حکوومەتداری،
مێدیای کارامە و کارتێکەر لە تەوەری مێنتاڵێتەی حکوومتداری و….
پیرۆزبایی بیست و پەنجی گەلاوێژ دەکەم لە نەتەوەکەمان.
governmentality