مافی جودابوونەوەی تاک لایەنە (Unilateral Secession)
لە کاتێکدا کە لە دەستووری حاکمییەتی ئێرانیدا، هیچ بژاردەیەک نییە بۆ جیابوونەوە، ئێران ئامادەی قبووڵکردنی جودابوونەوەی کوردستان نییە، بەسیجی خەڵکیی لە کوردستان، بەرفراوان، چڕ، و بەردەوامە، کۆمەڵگای کوردستان و ئێران، دووجەمسەریی بووە، هەڵاواردنی سیستەمی لە لایەن ئێران، دژ بە کوردستان، مسۆگەرە، خواستی باڵای گەلی ڕۆژهەڵات، سەربەخۆبوونە، جەماوەری ڕۆژهەڵات، حاکمییەتی ئێرانی بە داگیر پێناسە دەکەن، سەرکوتی سیستەمیک، بوونی هەیە، لە قۆناغەکانی مێژووی ڕۆژهەڵات، حاکمییەتی ئێرانی، ژینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دژی نەتەوەی کورد ئەنجامداوە، ڕێکخراوەگەلی مەدەنی و سیاسی بەهێز، داوای سەربەخۆیی دەکەن، جودابوونەوەی تاک لایەنە، بژاردەی یاسایی نێونەتەوەییە بۆ سەربەخۆیی کوردستان.
جودابوونەوەی تاک لایەنەی ڕۆژهەڵات، مافی مرۆڤ و مافی چارەی خۆنووسینە، پێویستیی بە ڕزامەندی حاکمییەتی ئێرانی نییە، لە لایەن دیوانی نێونەتەوەیی داد، ڕێگەپێدراوە، لە چوارچێوەی تیۆریگەلی مافی هەڵبژاردن و مافی چاککردنەوە و مافی هۆکاری دادوەرانە و مافی قەرەبوو و مافی گشتپرسی و مافی بێعەداڵەتی چڕ و مافی دژە هەڵاواردن و مافی قەڵەمڕەو و مافی عەداڵەتی سەرزەمینی و مافی گەشەسەندن بۆ ڕۆژهەڵات، دەتوانرێت بەدواداچوونی بۆ بکرێت.
دیوانی نێودەوڵەتی داد لە ساڵی ٢٠١٠ ڕایگەیاند کە هیچ قەدەغەیەکی گشتی بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی تاک لایەنە نییە.
بۆ زانیاری زۆرتر، بڕوانە بۆ:
Unilateral Secession, Department of Law, University Pompeu Farba, Barcelona, Ctalonia, Spain, 2019
Secession, Stanford Encyclopedia of Philosophy, 2003 and 2021
Secession and International Law, Oxford Academic, 2024
