ئه‌وه‌ی له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌دا وه‌ك مافی دیاریكردنی چاره‌نووس ده‌ناسرێـت، مافی به‌شداری له ره‌وتی خه‌ڵك باوه‌ڕی حكومت و كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر داهاتووی سیاسی، كولتوری و كۆمهلاَیهتی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیاریكراوه. مافی دیاریكردنی چاره‌نووس، بۆ هه‌موو ئینسانه‌كان، مافی ئه‌وان بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری، كۆمهلاَیهتی و فه‌رهه‌نگی و سیاسییه. مافی دیاریكردنی چاره‌نووس، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌مكی عه‌داڵه‌ت له مافه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا هاومانایه. واته هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی شێوه‌ی ژیان له‌سه‌ر قه‌ناعه‌تی تاك یان كۆمه‌ڵگایه‌كی دیاریكراو. مافی دیاریكردنی چاره‌نووس، ئه‌سڵێكی بنه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌ییه، له مه‌نشووری مافی مرۆڤیش‌دا هاتووه‌و وه‌ك مافێكی مه‌ده‌نی له بواره جۆرهبهجۆرهكانی زانسته مرۆییه‌كان به فه‌رمی ناسراوه.
تیۆری مافی دیاری كردنی چاره‌نووس:
ئه‌مه تیۆرییه‌كی قه‌به‌ی پارادایمی هه‌ڵخڕاندنی ئینسانی و كه‌سایه‌تییه، كه له به‌ستێنی كۆمه‌ڵگادا ده‌رئه‌كه‌وێت. فوكوس یان ته‌ركیزی ئه‌م تیۆرییه له‌سه‌ر ئاسته‌كانی هه‌ڵسوكه‌وتی ئینسانی، كرده‌و په‌رچه‌كردار بۆ ده‌سپێڕاگه‌یشتن به زۆرترین ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له خۆ ده‌گرێـت. بهلاَم مافی دیاریكردنی چاره‌نووس، له‌سه‌ر فهڕزییهیهك داندراوه كه له سه‌ره‌تادا، ئینسان وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی ئه‌كتیڤ به مه‌یله‌كانی گه‌شه‌و ده‌رونناسی و مه‌یل به زه‌قكردنه‌وه له كۆمه‌ڵگا ده‌ناسێت كه سه‌رده‌می تایبه‌تمه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ستی خۆی(self) ته‌تبیق ئه‌دات. ئه‌م ئینسانه سروشتیانه، ئه‌گه‌رچی به شێوازی ئۆتۆماتیك ناجوڵینهوهو شوێنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌وان له كرده‌و په‌رچه‌كرداره‌وه كاریگه‌ری هه‌یه، بهلاَم تایبه‌تمه‌ندی ده‌رونناسی، گرینگ‌ترین هۆكاری جوڵه‌ی ئه‌وان دێـته ئه‌ژمار. له تیۆری مافی دیاریكردنی چاره‌نووس و له روانگه‌ی ده‌رونناسی كۆمهلاَیهتییهوه، ئینسان به قه‌رار گرتن له نێوان دوو ئاستی “هه‌بوونی ئه‌كتیڤی تاكه‌كه‌سی” و “كاریگه‌ری وه‌رگرتنی ئه‌كتیڤی كۆمهلاَیهتی”، هه‌ڵسوكه‌وت، روانگه‌كان و ئه‌ندێشه‌ی خۆی دروست ده‌كات و ره‌وتی روو له‌گه‌شه‌ی خۆی به‌رده‌وام ده‌كات.
مافی دیاریكردنی چاره‌نووس، وه‌ك پێویستییه‌كی ره‌وانی، به‌ده‌ر له جنس، گروپ و یان فه‌رهه‌نگه و ته‌نیا له بوارێكی تایبه‌ت، له هۆكاره ئیتنیكییه‌كان، كاریگه‌ری وه‌رده‌گرێت. تیۆری مافی دیاریكردنی چاره‌نووس، له روانگه‌ی ده‌رونناسی كۆمهلاَیهتی، به مانای پێویستییه‌كی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رخه‌ری ته‌ندروستی رهوانییه له ئینسان، به جۆرێك كه خه‌مسارد بوون له ئاستیدا، وه‌ك خه‌سارێكی ره‌وانی ناسراوه و وه‌ك نه‌خۆشینێكی ره‌فتاری له ئینساندا پێناسه كراوه. ئه‌م تیۆرییه، هانده‌ره ئیسنانییهكان به له‌به‌رچاوگرتنی پێویستییه رهوانییهكان بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی كه‌سایه‌تی تاووتوێ ده‌كات. دهروننانسی كۆمهلاَیهتی و مافی دیاری كردنی چاره‌نووس، وا فه‌ڕز ده‌كات كه هه‌ڵسوكه‌وته ئینسانییه‌كان، هه‌ڵێنجراوی ریشه‌یه‌كی ده‌رونناسی به شوێن ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به كۆمه‌ڵێك ئامانج یان ئامانجێكی دیاریكراوه.
تیۆرییه‌كانی هه‌ڵخراندن، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه وه‌ك به‌هاكانی ده‌رونناسی كه بۆ ئامانج ده‌گه‌ڕێن، ناوزه‌د ده‌كات. له تیۆری مافی دیاری كردنی چاره‌نووس، به‌م خاڵه گرنگی ده‌درێت كه ئینسان به سه‌ربه‌خۆیی ته‌وه‌ر كردنی كه‌سایه‌تی كه‌وا هه‌ڵێنجراوی تایبه‌تمه‌ندییه رهوانییهكانی تاك له حاڵه‌تی بالاَنس دایه، چۆن له نێوان ئه‌مانجه جیاوازه‌كان، به‌رده‌وام خۆی به لایه‌نگری ئامانجێك ده‌زانێت كه له بواری ناوه‌رۆكیدا، سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وی مسۆگه‌ر كردووه و پاراستوویه‌تی. روانگه‌ی ئه‌م پرسه له‌سه‌ر پێویستییه‌كی ره‌وانی داندراوه. به‌م حاڵه، مافی دیاری كردنی چاره‌نووس، بالاَترین ئاستی ده‌رونناسی ئینسان له ئاراسته كردنی ئه‌و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی تاكه‌كه‌سییه.
مافی دیاریكردنی چاره‌نووس وه‌ك چه‌مكێكی سیاسی و حقوقی:
مافی دیاریكردنی چاره‌نووس، وه‌ك چه‌مكێكی بنه‌ڕه‌تی له مه‌نشووری مافی مرۆڤدا هاتووه‌و وه‌ك پاردایمێك له ئاراسته‌ی ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی مرۆڤ به ئازادی و ئاشتی ناسراوه. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه، ئیدعای پشتیوانی له مافی ئینسان سه‌ره‌تا به به‌ره‌سمی ناسینی مافی دیاری كردنی چاره‌نووس مانا په‌یدا ئه‌كات. مافی دیاریكردنی چاره‌نووس، ره‌نگدانه‌وه‌ی گرنگی كۆمه‌ڵگاكان، گروپه‌كان، ئیتنیك و نه‌ته‌وه‌كان، ئازادی ئه‌وان بۆ هه‌ڵبژاردنی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی، گه‌رانتی و مسۆگه‌ر ده‌كات. مافی دیاریكردنی چاره‌نووس، هه‌روه‌ها جیاوازی ره‌گه‌زی، نه‌ته‌وه‌یی و قه‌ومی گروپه ئینسانییه‌كان به ره‌سمییه‌ت ده‌ناسێت و له حكومه‌تی ده‌وێت له رێگه‌ی به ره‌سمییه‌ت ناسینی ئه‌م مافه، ئازادی دانیشتوانی ولاَتهكهی له پێگه‌ی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و فه‌رهه‌نگی خۆیاندا به فه‌رمی بناسێت و هیچ كۆسپێك له‌سه‌ر رێگه‌یاندا ساز نه‌كات.
مافی دیاریكردنی چاره‌نووس، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه ده‌كاته‌وه كه هیچ ئینسانێك مافی نیه به هه‌ر هۆكارێك، هێزی خۆی به هه‌ر بیانوییه‌ك به‌سه‌ر ئه‌وی دی‌دا بسه‌پێنێت. ئه‌مه هه‌روه‌ها، خه‌باتی گروپه ره‌گه‌زی، ئیتنیكی ویان نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره سوڵتهیهك به ره‌سمی ده‌ناسێت و ئازادی هه‌ڵبژاردنی ولاَت، حاكمییه‌ت و تابعییه‌تی له سه‌لمێنه‌ر بوونی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس ده‌نرخێنێت. مافی دیاریكردنی چاره‌نووس، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌می فۆڕمه‌كانی كۆلۆنیالیزمی به هۆی ناوه‌رۆكی سولته‌ی سیاسی، ئابووری و فه‌رهه‌نگی گروپی بالاَدهست به‌سه‌ر گروپی ژێرده‌سته‌دا، به ته‌واوی ره‌د ده‌كاته‌وه. به‌م پێیه، چه‌مكی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس، له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ داگیركردندا به مانه‌ی پێویستی لابردنی داگیركارییه.
دابه‌شكردنه‌كانی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس:
مافی دیاریكردنی چاره‌نووس، به دوو بواری مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی ده‌ره‌كی و مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی ناوخۆیی دابه‌ش ده‌كرێت. مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی ده‌ره‌كی، له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی بارودۆخێكی داگیركه‌رانه دێـته ئاراوه كه له‌ودا، ولاَتێك یان گروپێكی نه‌ته‌وه‌یی به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له ژێر كاریگه‌ری هه‌وڵدان بۆ جیابوونه‌وه، گه‌وره كردنه‌وه‌و یان گۆڕانی شوناس له لایه‌ن گروپی سوڵتهوه قه‌رار ده‌گرێت. له‌م حاڵهتها، مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی ده‌ره‌كی، به باسكردنی مافی سه‌ره‌به‌خۆیی گروپی ژێرسوڵـته، سه‌رجه‌می ئامێره‌كان بۆ به‌رانبه‌ركێ له‌گه‌ڵ گروپێ سوڵته به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ر كردنی سه‌رله‌نوێی سه‌ربه‌خۆیی و خۆڕاگری له به‌رانبه‌ر جیابوونه‌وه، زێدخوازی و گه‌وره‌كردنه‌وه و هه‌وڵدان بۆ گۆڕانی شوناس، شه‌رعییه‌ت پێ ده‌دات.
مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی ناوخۆییش كاتێك دێته ئاراوه كه حكومه‌تێك له به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له كه‌ره‌سه‌كانی دهسهلاَت، هه‌وڵ ده‌دات گروپه‌كانی ژێر حاكمییه‌تی خۆی به پاڕادایمێكی تایبه‌ت، پێناسه بكات و ئه‌وان له ناوه‌رۆكی واقیعی خۆیان داببڕێت. گرینگ‌ترین گروپه‌كانی ئامانج له‌م حاڵه‌ته‌دا، ره‌گه‌ز، گروپی ئێتنیكی یان كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دانیشتوی ولاَتێك كه له بواری تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سه‌ره‌وه، له چینی دهسهلاَتداری ئه‌و ولاَته جیا ده‌كاته‌وه. له‌م حاڵه‌ته‌یشدا، مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی ناوخۆیی، فاكتۆرگه‌لێكی وه‌ك، خودموختاری، یه‌كگرتن، و سه‌ربه‌خۆیی بۆ هه‌ر كام له گروپه‌كانی ئامانج له ئه‌گه‌ری هه‌وڵدانی نامه‌شروعی چینی دهسهلاَتدا، شه‌رعییه‌ت پێ ده‌دات.
مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی ناوخۆیی، له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی هه‌ڵاواردنی وه‌ك ههلاَواردنی په‌ره‌وه‌رده، ههلاَواردنی فه‌رهه‌نگی و هه‌ڵاواردنی ئابووری، سه‌ره‌تا مه‌رجه‌كانی لابردنی هه‌ڵاواردن ده‌خاته به‌ردست و له ئه‌گه‌ری قهبوڵنهكردنیان له لایه‌ن حاكمییه‌ته‌وه، هه‌ڵبژاردنی ئازادا بۆ نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان شه‌رعییه‌ت پێ ده‌دات. مافی دیاریكردنی چاره‌نووس، مافێكی زاتی و ره‌وتێكی لێكهه‌ڵپێكراو و ده‌رفه‌تێكی به‌رده‌وامی ئینسانه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی جۆری حكومه‌ت و نیزامی كۆمه‌ڵایه‌تی و گۆڕانی هه‌ركام له‌وانه له ئه‌گه‌ری پێویست بوونیان.
مافی دیاریكردنی چاره‌نووس له بواری “خه‌ڵك”دا:
مافی دیاریكردنی چاره‌نووس به‌گشتی له بابه‌ت خه‌ڵكه‌وه مانا په‌یدا ده‌كات كه به‌هه‌ر هۆكارێك، له وه‌زعی هه‌نووكه‌یی خۆیان رازی نه‌بن و بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به بارودۆخێكی گونجاو، خوازیاری مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیانن. بهلاَم به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، خه‌ڵك له‌وانه‌یه به كۆمه‌ڵێك له تاكه‌كان به مێژوویه‌كی هاوبه‌ش، ره‌گه‌زی هاوبه‌ش، شوناسی ئیتنیكی هاوبه‌ش، شوناسی فه‌رهه‌نگی و زمانی و ئایینی و ئایدیۆلۆژیك و ژیانی ئابووری هاوبه‌ش ده‌گوترێت.
گرینگ‌ترین هۆكار له‌م نێوه‌دا، كه ره‌نگه بتوانێت به گشتی سه‌رجه‌می هۆكاره‌كانی سه‌ره‌وه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له مافی دیاریكردنی چاره‌نووسدا بێت، چه‌مكی “نه‌ته‌وه”یه كه به كۆبه‌ندی مێژوو و سه‌رزه‌مین و زمان و ئارمانی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵێك له ئینسانه‌كان، بواری خه‌ڵكی به شێوه‌یه‌كی تا ڕاده‌یه‌ك كامڵ جیا ده‌كاته‌وه‌و هه‌لومه‌رج بۆ به‌ڕێوه‌چوونی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس فه‌راهه‌م ده‌كات. هه‌ر به‌م هۆیه ده‌وترێت گشتی ترین بواری خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، چه‌مكێكه به‌ناوی نه‌ته‌وه. به‌م پێیه ده‌توانین ئه‌و ده‌ره‌نجامه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین كه چه‌مكگه‌لێكی وه‌ك ده‌وڵه‌ت، ولاَت و حاكمییه‌ت، توانایی كه‌متری بۆ لێكدانه‌وه‌ی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس له به‌رانبه‌ر چه‌مكی نه‌ته‌وه‌دا هه‌یه.
مافی دیاریكردنی چاره‌نووس له بواری “سه‌رزه‌مینی”:
له بواری سه‌رزه‌مینی، مافی دیاریكردنی چاره‌نووس، سه‌رزه‌مینێك به ره‌سمی ده‌ناسیت كه پارامێتره‌كانی، بانتر له سنووره سیاسییه نێوه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێناسه كرابێت. سه‌ربه‌خۆیی حقوقی ئه‌م پرسه، كاریگه‌ری هێزه داگیركه‌ره‌كان یان ناهاوكێشه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی بهههرمهاتن و سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هه‌ندێ له ولاَتهكان له فه‌زا و زه‌مه‌نێكی تایبه‌ته‌دایه. به‌م جۆره له‌وانه‌یه هێز بتوانێت، دیاریكه‌ری سروشتی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی دامه‌زراندنی دانیشتوانی نه‌بێت. هۆكارێكی دیكه بریتییه له كاریگه‌ری هێز له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی سه‌رزه‌مینێك و خستنه ژێر كاریگه‌ری ئارامش و ئهمنییهتییهتی به بیانووی بواری نفوز و دهسهلاَتی.
ئه‌سڵه‌كانی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس:
به‌پێی ئه‌و باسانه‌ی تا ئێستا هاتنه ئاراوه، گرنگترین ئه‌سڵه‌كانی مافی دیاری كردنی چاره‌نووس بریتین له‌م فاكته‌رانه‌ی خواره‌وه:
-مافی هه‌ڵبژاردنی چۆن ژیان كردن (choice). – توانایی دهسهلاَتی بڕیاردان بۆ گه‌ڵاڵه‌ی پێویستییه‌كان و وه‌دیهێنانیان (control). – توانایی دروستكردنی پێوه‌ندی به مه‌به‌ستی به‌شداری و به‌رقه‌رار كردنی ئه‌منییه‌ت به ئامانجی مانه‌وه (Relationship). -هه‌بوونی به‌هاو رێز وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌ك له كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی (Dignity and Respect).- توانایی هه‌ڵبژاردن له كۆمه‌ڵگایه‌ك به راگرتنی شوناسی خۆ (Community). – كارامه‌یی تاك وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌ك و ئیمكانی دروستكردنی دیالۆگ له هه‌ر ئاستێكدا (Fiscal conversation). – هه‌بوونی توانایی بۆ دروستكردن و وه‌رگرتنی به‌رپرسایه‌تی له بڕیاردان و دروستكردنی بڕیار (Roles and Responsibility). – توانایی ئینسان بۆ نفوز په‌یدا كردن له پێناو ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌وه‌ی هه‌ڵیبژاردووه(Authority).- مسۆگه‌ر كردنی سه‌رچاوه ئینسانی و غه‌یره ئینسانییه‌كان به شێوه‌ی ره‌سمی و ناڕه‌سمی بۆ یارمه‌تی كردنی ئینسان له پێناو ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به ئامانج(Support). – دروستكردن و قه‌بوڵكردنی رۆڵگهلی بههاتهوهر له رێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی كرده‌وه‌گه‌لێك كه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كان دێـته ئاراوه‌و گرنگیدان به رێبه‌ری له‌م ئاراسته‌یه‌دا(organization).
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه مافی دیاریكردنی چاره‌نووس، مافێكی زاتی و ره‌وتێكی سروشتییه، گرنگترین فاكتۆرگهلی پێویست بۆی، بوونی كۆمه‌ڵێك مرۆڤی ئازاد وێڕای توانایی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و به‌شداری سیاسی و كۆمهلاَیهتی ئه‌وانه. رێزدانان بۆ به‌هاگه‌لی فه‌رهه‌نگی و فره‌چه‌شنی نه‌ته‌وه‌یی، فه‌رهه‌نگی و ئابووری، قه‌بووڵكردنی شوناسگه‌لی ئێتنیكی و نه‌ته‌وه‌یی ئینسانه‌كان و رێزدانان بۆ سه‌رزه‌مین، په‌یوه‌ندییه‌كان، و ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی وه‌ك كۆمه‌ڵێك ره‌هه‌ندی تایبه‌تمه‌ندییه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و فهرههنگییهكانیش، له فاكتۆره‌كانی دیكه‌ی مافی دیاریكردنی چاره‌نووسه.
مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی كورد له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی، ئاراسته كردنی به‌ره‌و پانتایی ئازادی و ئیراده‌ی سه‌رجه‌می نه‌ته‌وه‌ی كورده.