ناسیۆناڵیسمی بەدڕەندەبووی ئێرانی و ئێمەی “چە کەردەن”
لەگەڵ لاوازبوونی رۆڵی ئایدۆلۆژیای ئایینی و داڕمانی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئابووری لە ئێراندا، ئێستا تاکە رێگەی ئێرانی بۆ پێشگرتن لە داڕمانی سەرزەوینی، ناسیۆنالیزمێکی هێرشبەری ئێرانییە کە دەتوانێت هەست و سۆزی گشتی بۆ خۆی رابکێشێت، پڕوپاگەندەی نیشتمانپەروەری گشتگیر بکات، و هەڵاواردن و خۆفەرز کردن و ئەویدیسازی دژ بە نەتەوەکانی دیکە بکاتە دینامیسم.
نەتەوەی کورد لەم پڕۆژە-پڕۆسەدا، گرینگترین بەرپەیڤ و باشترین قوربانییەو شەیتان سازی لە کورد، بەرەو بەئامانجکردنی تایبەت دەڕوات.
ڕیتۆڕیکی ناسیۆنالیستی-پۆپۆلیستی کە کوردستان دەکاتە ئامانج، رۆژانە لە زیادبووندایەو لە سێ ئاستی “ململانێی حاکمییەتی” و “ململانێی هاودەنگی” و “ململانێی شوناس”دا، تەنیا ناسیۆنالیزمێکی هێرشبەر دەتوانێت ئەمە بکاتە هاوڕێیی و یەکڕیزی و هاوهەنگاوی لە نێوان کەسایەتی و ڕێکخراو حاکمییەتی لەخشتەبڕاوی ئێرانییدا.
پێویست بکات ئەوان گۆشت و خوێن و ئێسکی کورد دەکەن بە هەوینی بەناو دیمۆکڕاسی و ئازادییەکەی خۆیان.
بەڵام وەک یەکەم هەنگاو، “ئێمەی کوردستانی چە کەردەن”؟
شکۆمەندکردنی میللەت وەک باڵاترین ئایدیاڵ کە هاوڵاتیان، ئەرکدار دەکات بە وەفاداری و خۆبەخشی و گیانفیدایی و پابەندبوون.
شوناسی نەتەوەیی بەهێزکراو، کۆمەڵگای نەتەوەیی بەهێز پێکدێنێت و کۆمەڵگای نەتەوەیی بەهێز، یەکگرتوویی نەتەوەیی بنیات دەنێت و
یەکگرتنی نەتەوەیی بەرەو دەربڕینی پراکتیک دەڕوات.
بە هیچ شێوازێک نابێ لە هێڵی سووری “نەتەوەی کورد” لە دیالۆگ و دەڕبڕین، کەمتەرخەم بین.
بە شکۆ کردنی نەتەوە، هێزە و کەمتەرخەمی لە چەمکی میللەتدا، سەرەتای شکستی ڕووبەڕووبوونەوەو خۆبەدەستەوەدانە بەرانبەر ناسیۆنالیزمی بە دڕەندەبووی ئێرانی…..
ت.ب: ئەزموونی بە مێحوەرکردنی ئێرانیبوون، لانیکەم لە دوو قۆناغی هێرشی عەرەبی- ئیسلامی و عوسمانی- سوننی، ئێرانی لە هەرەشەی تواندنەوە ڕزگار کردووە.
ت.ب٢: بۆ بەڕژەوەندی سیاسی و حیزبی لە چەمکی نەتەوە، پاشەکشێ مەکەن.
ت.ب٣: بەرەی نیشتمانی لە دەور چەمکی نەتەوەو مافی سەروەری ساز کەن.
ناسیۆناڵیسمی بەدڕەندەبووی ئێرانی و ئێمەی چە کەردەن
July 5, 2022
One Min Read
169
Views