نەقورچک
لە کتێبی “چل و هەشت یاسای هێزدا کە بە “ماکیاولیسمی نوێ” بەناوبانگ کراوە و ئەپڕژێتە سەر ستراتژی و دزە و هێز و ێوەبەری، لە یاسای ژمارە دەیدا هاتووە:
دوور بگرە لە بێبەختەکان و بێ شانسەکان.
“ڕۆبێرت گرین” لە یاساکانیدا سەرنج دەخاتە سەر “هێز”، “کۆنترۆڵ”، “فریو” و “مانەوە” لە پێکهاتە نایەکسان و ناهاوسەنگەکان.
نەتەوەیەک و سیاسەتی ئەو نەتەوەش بەدەر نییە لەم یاسایە. تەنیا “دەوری قوربانیگێڕان” و “پێداگری هەمیشەیی لە سەر ستەملێکراوەییەکان” و “پارێزکردن لە داواکاری ڕوون و ئاشکرا و چالاکانە و ئامانجمەند” و “نەبوونی داهێنان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی”، ئەو نەتەوە و سیاسەتەکەی لە چاو یاریی جیهانی دەکاتە “بارگرانی” و “پەراوێز” و “ناگرینگ” و تەنانەت “نامتمانەیی” و “سەرنجنەدان” پێی.
هێز لە هەموو جیهانەکانی سیاسەت و بە تایبەت سیاسەتی نوێ، تەنیا بە “خۆلێقەوماو پیشاندان” و “دانیشتن لە پەراوێز” و “بەتەمای خوادانیشتن” و “بەڵکوو شتێکیش بە ئێمە ببڕگێت” هیچی لێ شین نابێت؛ “هۆشمەندی” و “هۆشیاری” و “تۆکمەیی” و “شایستەیی” و “داواکاری ستراتژیکی ڕوون” و “پێداگری” و “چالاکبوون” و “خۆڕێخستن” و “وێژمانی نوێ” و “زمانی سەردەم” و “ڕێبەری بوێر” و “گەلی بە ئیرادەی ئازادی و هێز” پێویستە.
بڕوانە بۆ:
The 48 Laws of Power, Robert Greene, 1998.

No Comment! Be the first one.