هێڵی خەیانەت و تایبەتمەندییەکانی
هێڵی خەیانەت لە بڕیاردان و هەنگاو هەڵگرتن، زڕەهزر بەرهەمدێنێت، دەست تێکەڵ دەکات، دەست دەست دەکات، پێکنایەت، ئیرادەی کۆ و ئیرادەی نەتەوەیی لاواز دەکات، ئادرەسی غەڵەت ئەدات، هۆشیارانە، یەکێتی ساز ناکات یان تێکیئەدات، لەگەڵ بەڕژەوەندی نەتەوەیی وخێری گشتی، بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دژایەتی دەکات، ئەکەوێتە ژێر کاریگەری دزەی مەعریفی و سیاسی داگیرکەری وڵاتەکەی خۆی، بە بیانووی ئەوەی کە ئێمە بکەری کارا نین، سیاسەتی چاوەڕوانی دەکات بە ڕۆژەف، ئیرادەی کۆ دەخەسێنێت، دروشمی قەبە ئەدات، لە لووتکەی قەیران دا دەبێتە پەپوولە و لە کاتی ئاساییدا، خۆی بە هەڵۆ نمایشت دەکات، خواستی نەتەوەیی دادەبەزێنێ بۆ وردەخواستەکان، و دواجار، نەتەوەکەی ڕێنوێنی دەکات بەرەو خاڵی سەرشکستی ئیرادەی نەتەوەیی و وەفاداری نەتەوەیی و هەنگاوی نەتەوەیی.
هێڵی خەیانەت ڕادەوەستێ تا خاڵی قەیرانی تێپەڕ دەبێت ئانجا ئەدەبیاتی سەردەمی قەیران و شۆڕش، لە قۆناغی ئاساییدا هەڵدەگڕێ و بەمجورە، تەوقی ژێردەستەبوون، لە ملی نەتەوەکەیدا هەتاهەتایی دەکات….
