هەموو شەڕەکان لە سەر ئەساسی فریوە
بە پێی “هەڵسووکەوتناسی ستراتژیک” و “شەڕی مەعریفی” و “خوێندنەوەی مێژووی کۆماری ئیسلامی”، “سیاسەتی فریوی ئێران” و “پێکهاتەسازی چەند لایە” سەرکەوتوو بووە و کۆماری ئیسلامی، نەتەنز و فۆردۆی کردووە بە ئامرازی سەرنج و بە قوربانیکردنی دامەزراوە نهێنییە هاوتەریبە سەرەکەییەکانی.
ئێران تەنانەت لە بەرپێگری مووشەکیشدا شەپۆلی یەکەمی هێرشی ئیسراییڵی تێپەڕ کرد و دوای زەبری یەکەمی “ستراتژی بەرپێگری هێرشبەرانە”ی ئیسراییل کە بریتی بوو لە “بەرپێگری سەربازی” و “ئۆپێڕاسیۆنی نهێنی” و “دیپلۆماسی نێونەتەوەیی” و “هاوکاری ناوچەیی” و پاڵپشتی ئامریکایی و ڕۆژئاوایی، بە شێوازی ڕێژەیی، بەرپەرچدانەوەی کارتێکەری هەبوو.
ئێران هەوڵیداوە هەرگیز هەڵەی عێراق و سووریا بۆ بەتاکدامەزراوەییکردنی ئەتۆمی و دواتر بەرپێگری مووشەکی و دڕۆنی دووپات نەکاتەوە و ئاخافتن و هەڵسووکەوتی دوای ئاگربەست، لە هەمان کات کە بەشێکە لە شەڕی ڕەوانی و شەڕی ئێدراکی و پڕۆپاگاندا، هەڵگری ئەو گریمانەیە کە دامەزراوە هاوتەریبەکان، بە خێرایی بەرەو لووتکەی ئەمنی قەومی کلاسیک یانی هێزی ئەتۆمی ستراتژیک ڕێگە دەکەن.
ت.ب: لە ساڵی ۲۰۱۹ بەدواوە لەو بڕوایەدا بووم کە ئێران بۆمبی ئەتۆمی هەیە بەڵام جیاوازی هەیە نێوان چەکی ئەتۆمی و هێزی ئەتۆمی ستراتژیک.
با هەرگیز سان تێزۆ لە بیر نەکەین:
هەموو شەڕەکان لە سەر ئەساسی فریوە:
All warfare id based on deception
ت.ب: وتارێکم لە ۲۰۱۱ نووسیوە بە ناوی “یا بمب یا بمباران، هم بمب هم بمباران”. پێدەچێت ئێران، بژاردەی دووهەمی کردبێتە نەخشەڕێگا. لینکەکەی دادەنێم.
https://behzadkhoshhali.com/%db%8c%d8%a7-%d8%a8%d9%85%d8%a8-%db%8c%d8%a7-%d8%a8%d9%85%d8%a8%d8%a7%d8%b1%d8%a7%d9%86%d8%8c-%d9%87%d9%85-%d8%a8%d9%85%d8%a8-%d9%87%d9%85-%d8%a8%d9%85%d8%a8%d8%a7%d8%b1%d8%a7%d9%86/
هەموو شەڕەکان لە سەر ئەساسی فریوە
June 29, 2025
One Min Read
37
Views

No Comment! Be the first one.