هەمیشە لە قوڕگی یەکتردان
سەوەتەی قرژانگەکان و ئێمە
کاتێک قرژانگەکان دەگرن و دەیانخەنە ناو سەبەتەیەکەوە، دەست دەکەن بە شەڕ و نینۆکی یەکتر دەبڕن و دواتر یەکتر دەخۆن.
دوو هەزار و پێنج سەد ساڵ لەمەوبەر فەیلەسوفی یۆنانی ئیمپیدۆکلیس بە ماسیگرەکانی سیسیلیای وتووە ئەگەر ئەو قرژانگانەی ئەمڕۆ گرتووتانن نەخەنە ناو مەنجەڵێکەوە و بۆ شۆربا نەیکوڵێنن تا سبەی بەیانی نیوەیان نامێنن و یەکتریان خواردووە.
لەو سەردەمانەوە تا ئێستا، چەمکی فەڕانسەوی “سەوەتەی قرژانگەکان”، ئاماژە بەو خۆخۆرییانە دەکات کە هەر گرووپێک، سەرەڕای ئەوەی کە خۆی گیرۆدە و گرفتارە بەڵام لەجیاتی ئەوەی هەوڵ بۆ ڕزگار کردنی خۆیان بدەن بێبەزەییانە دەکەونە گیانی یەکتر و یەک دەخۆن.
بەراوردی بکە لەگەڵ نەتەوەیەکی بندەست و نیشتمانێکی داگیرکراو کە بە جێگای هەوڵی کۆ بۆ سەربەخۆیی و ڕزگاری لە کۆت و بەند و سەوەتەی بندەستی و داگیرکراوی، خۆ دەخۆن.
ت.ب: گێڕانەوەیەکی دیکەش، وا لێکیدەداتەوە کە قرژانگەکان بۆ خۆدەرباز کردن لە سەوەتەکە، خۆیان نزیک دەکەنەوە لە ئازاد بوون بەڵام قرژانگەکانی دیکە، قەپی پیا دەکەن و دەیکێشێننەوە خوارەوە و بەمجۆرە هەرگیز نەجاتیان ناوێت.
ت.ب دوو: گرووپێک کە ئامادەن زیان بە یەکتر بگەیەنن بۆ ئەوەی نەتوانن بگەن بە ئامانجێکی هاوبەش.
panier du crabes,
They are always at each other´s throat
بڕوانە بۆ:
panier du crabes, meaning and origin
