پلیکانەی پەرەسەندنی گرژی و ململانێ
“فریدریش گلاسێل” ئاماژە بە قۆناغەکانی گرژی دەکات تا دەگاتە خاڵی پێکدادانی تەواو:
سەرەتای گرژی،
جەمسەربەندی و چوونە نێو دیپلۆماسی،
شکستی دیپلۆماسی و دەستپێکی بێمتمانەیی،
هەوڵدان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی،
چوونە ناو ستراتیژییەکانی هەڕەشە،
گۆڕینی ڕوانگە بۆ ڕق و نەفرەتی ڕاستەوخۆ لە یەکتر،
هەنگاونان بۆ لەناوبردنی سنووردار،
پلانڕێژی بۆ لەناوبردن و داڕمان،
چوونە ناو خاڵی لەناوبردنی تەواو و شەڕی هەمەلایەنە و گشتگیر و ڕۆیشتن بەرەو خاڵی بێ گەڕانەوە.
بە سەرنجدان بە گرژییەکانی نێوان ئیسراییڵ و ئێران لە حەوتی ئۆکتۆبر تا ئێستا، دەتوانین بە کەڵکوەرگرتن لەم مۆدێلە، بەو ئەنجامە بگەین کە قۆناغی هەنووکەیی، “هەنگاونان بۆ لەناوبردنی سنووردار”ە.
بڕوانە بۆ:
Nine Stages of Conflict Escalation according to Friedrich Glasl
هەروەها:
Eskalationsstufen von Konflikten