پڕاگماتیسمێک کە ئێستا پێویستە
یەک: هێزێکی بناژوخوازی توندئاژۆ کە سەرکردەکەی لە لیستی تێرۆردا بوو و بۆ سەری خەڵات دانرابوو، کاتێک هەڵسووکەوتی دەگۆڕێ، چارەی گرینگترین شوێنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (هاڕتلەندی هاڕتلەندەکان)ی پێدەسپێردرێت
دوو: ئیسراییڵ لە زمانی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، هەم بە ئاشکرا و هەم بە ڕیتۆڕیک، پەیام دەنێرێت کە لە ئەگەری وەرچەرخانی ئایدیۆلۆژیک، یەکێتی کورد و درووزی بە تەوەری خاک، مسۆگەرە.
سێ: تەنانەت وەزیری دەرەوەی داگیرکەری تورکیاش ئاماژەی ناڕاستەوخۆ دەکات بە پێویستی جودابوونەوەی دەسەڵاتی هەنووکەیی ڕۆژئاوا لە هزری ئایدیۆلۆژیکی دژە ڕۆژئاوایی وەکوو مەرج و خەریکە ئامادەکاری دەکات بۆ بردنە پێشی سیاسەتەکانی وڵاتەکەی لە چوارچێوەی شەڕی دژە تێرۆر و تێرۆریسم
پەنج: پاوانخوازییەکانی داگیرکەری تورک، کە لە زمان و ئاخاوتنی سەرۆکی ئەو وڵاتە، بەیان دەکرێت کە حەڵەب و حەما و حومس، لە بنەڕەتدا سەر بە عوسمانلی بووگن، ڕاستەوخۆ مافی حاکمییەتی وڵاتێک (سوریا) پێشێل دەکات و گەورەترین دەرفەتن بۆ ئاچمەز کردنی تورک
شەش: پێویستیی پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی کوردستان، چیدیکە بڤە نییە و هەنووکە هەم سیاسەت و هەم ئاکادێمیا و هەم ژۆڕناڵیسم، کۆک وهاودەنگن لە سەری. بڕوانن بۆ سیاسەتی هانگریا و یوونان کە چۆن بە ئاشکرا باس و بانگەشەی بۆ دەکەن و هەروەها ئاکادێمیا و ژۆرناڵیسمی ئورووپایی
حەوت: هەنووکە کاتی ئەو پڕاگماتیسمە هاتووە و دەتوانێ بە زووترین کات هەموو هەڕەشەکان بۆ کوردستان و کورد بکات بە دەرفەت
هەشت: لە کۆتاییدا باسی چەند ئەگەر دەکەم بە گریمانەی وەرچەرخاننەکردن:
داگیرکەری تورک پیلانی عوسمانلی خۆی بباتە بواری جێبەجێکردن،
شەڕی ناوخۆیی بە لیبیاییکردن لە سوریا بێتە ئاراوە،
ئیسراییڵ و ڕۆژئاوا هەوڵ بدەن بۆ جێبەجێکردنی قەبارەیەکی درووزی (بروانن بۆ مێدیاکانی ئیسراییڵ) بە بێ کورد،
سوریا بڕواتەوە بەرەو حاکمییەتی یەکپارچەی دەوڵەت- نەتەوە.
دواقسە: خاک، لە ئایدیۆلۆژی پیرۆزترە،
هاوتەریببوون لەگەڵ سیاسەتی زاڵی جیهانی پێویستە،
وەرچەرخانێکی پڕاگماتیستی و کەڵکوەرگرتن لە مێکانیزمەکانی یاسای نێونەتەوەیی، کوردستان بەرەو ئاواتە مێژووییەکەی ڕێنوێن دەکات.
دواجار یان هەموومان پێکەوە براوە دەبین یان هەموومان پێکەوە دەیدۆڕێنین؛ یان خانی خانان یان تۆزی بانان…..
ت.ب: لێدوانەکانی بەرپرسی ئیدارەی ڕۆژئاوا دڵخۆشکەرن بەڵام بەس نین بۆ قەناعەتپێهێنان بە سیاسەتی زاڵی نێونەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین
![](https://behzadkhoshhali.com/media/2024/12/1000000071-1024x633.jpg)