ڕوانگە
سیاسەتی کوردستانی لە ڕۆژهەڵات، پێویستە لە قۆناغی هەنووکەیی خۆی دەرباز کات بەرەوە هەژمۆنخوازی:
خاکی دیاریکراوی هەیە،
لە خاکی خۆی، خاوەن مەشرووعییتە،
هاوکات لەگەڵ مەشرووعییەت، دزە و نفووزی هەیە،
خواستی نەتەوەی کورد، خواستێکی ڕەوایە بە پێی یاساکانی نێونەتەوەیی.
ئەگەر لە پێناسەکانی هەژمۆن، ڕێنوێنیکردن بەرەو هێز، بەرهەمهێنانی هێز، و کۆنترۆڵی هێز قبووڵ بکەین و لە چوارچێوەی هەژمۆنی، بڕوانین بۆ هێز کە بریتی ئەبێت لە هێزی ڕەق، هێزی نەرم، پێکهاتە، و نەزم، سیاسەتی کوردستانی خاوەنی هێزی نەرمە وەکوو پێویستییەکی سەرەکی و سێ پێویستی دیکە، یەکیان وەکوو پێکهاتە، بوونی هەیە. ئەمێنێتەوە نەزم کە سەرەکیترین ئەرک، سەرەتا دیاریکردنی بەڕژەوەندی نەتەوەییە وەکوو سەرەکیترین ئەرک، دواتر یەکانگیری هێزە سیاسییەکان لە دەوری ستراتێژی نەتەوەیی و سێهەم پێکهێنانی نەزمێک بۆ ئامانجی بەڕژەوەندی نەتەوەیی.
قۆناغی دوایینیش، ئاراستەکردنی هەموو توانستەکانە بەرەو هێزی ڕەق کە پاکێجی هەژمۆنخوازانە، تەواو دەکات.
