ڕوانین بۆ هەرێمی کوردستان وەک “وڵاتێکی دیفاکتۆ”؛ هێڵدانانی نەرم بەرەو داهاتوویەکی جیاواز
دەستەواژەی “وڵاتی دیفاکتۆ” چەمکێکە کە دەتوانرێت بۆ وەسفکردنی پێگەی ئێستای هەرێمی کوردستان لە پێوەندی لەگەڵ ئامریکا و بەشێک لە ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکان بەکاربهێنرێت.
هەرێمی کوردستان وەک “وڵاتێکی دیفاکتۆ” – وەسفیی و شیکاری نەک فەرمی- ئێستا یەکەیەکی سیاسییە بەم تایبەتمەندییانە:
کۆنترۆڵی سەرزەمینی و حکوومەتی تا ڕادەیەک کارامە؛
دامەزراوەی سەربەخۆی حکوومەتی و ئاسایش و تا ڕادەیەکی زۆر ئابووری؛
نەبوونی “دانپێدانانی یاسایی” لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی؛
مامەڵەکردن وەک وڵاتێک و هەبوونی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە شێوازی نافەرمی یان نیمچە فەرمی؛
پارلەمان و حکوومەت و هێزی سەربازی و سیاسەتی دەرەوەی نیمچە سەربەخۆ؛
پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ وڵاتانی وەک ئامریکا، بەریتانیا، فەرانسە، ئاڵمان، تورکیا، ئێران؛
کونسووڵخانە و ڕێککەوتنە ئەمنی و ئابوورییە سەربەخۆکان؛
ڕەهەندەکانی وەبەرهێنان و پڕۆژەی سەربەخۆ فرەتر لە قەبارەی پێناسەکراو بۆ هەرێمێکی نیمچەسەربەخۆ؛
گرێبەستی ئابووری و ئەمنی و وزە لەگەڵ هەرێم بەبێ دەستێوەردانی حکوومەتی ناوەندی؛
پەیوەندییە سیاسی و ئەمنییەکانی ڕاستەوخۆ؛
ڕووکردی هێمایین و ستراتیژیکی وڵاتان بۆ هەرێم؛
هەروەها دەتوانرێت کارلێکە ستراتیژییەکانی ئامریکا و ئورووپا لەگەڵ هەرێمی کوردستان وەک نیشانەی “هێڵدانانێکی نەرم” بۆ داهاتوویەکی جیاواز شی بکرێتەوە:
کاکڵدانانی دیپلۆماتیک و ئەمنی و ژێرخانیی ڕۆژئاوا لە هەرێم؛
پرۆسەی هێدی هێدی پێناسەکردنەوەی هەرێم وەکوو شەریکی ستراتیژیکی سەربەخۆ؛
هاوتەریببوونی ئەگەریی لەگەڵ پڕۆژەکانی وەک پەیمانی ئیبراهیم؛
پەیوەستبوونی هەنگاو بە هەنگاو بۆ پێکهاتەکانی ڕۆژئاوا بەبێ ڕاگەیاندنی فەرمی.