ڕێفڕاندۆمی سەربەخۆیی کوردستان؛ خەسارناسییەک
لە خەسارناسی ڕێفڕاندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، ئاماژە بە دوو خاڵی هەرە گرینگ دەکرێ:
یەکەم: ڕێفڕاندۆم، “تاکتیکی کاردانەوەیی”(reactive Tactics) بوو بەرانبەر بە بەغداد لە حاڵێکدا، ئەکتی پێوەندیدار بە پرسی سەربەخۆیی، پێویستە “ستراتژی کردەیی”(proacive Strategy ) بێت و چەقەکەی لە سەر بنەمای ناسنامەی نەتەوەیی، بنیات نرابێت.
دووهەم: ڕچاوی “ڕێوەبەری بارکردن لە پێشەوە” (front Loading Management) بە دروستی و ڕێکوپێک نەکرا. بە واتا، پێش ڕێفڕاندۆم، ئامادەکاری یاسایی، دیپلۆماسی و پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان، بە شێوازی کارامە و کارتێکەر، پەیوەندیدار بە سیاسەتی ناوخۆیی عێراق، سیاسەتی ناوخۆیی باشوور، پەیوەندییە ناوچەییەکان و دیپلۆماسی نێودەوڵەتی، بە تیشک خستنە سەر “زەمەن” و “زمان” و “شوێن” و “ئیمکان”، بە ئەنجام نەگەیەندرا.
ت.ب: خەسارناسی ڕێفڕاندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، هیچ شتێک لە ڕێزی تایبەت و پشتگیریم بۆ ئەو ڕووداوە هەرە گرینکە، کەم ناکاتەوە.
بڕوانە بۆ ئەم وتارگەلە:
The 2017 independence referendum and the political economy of Kurdish nationalism in Iraq, Nicola Degli Esposti, 2021
The Kurdish Referendum and Kirkuk: Lessons for U.S. Policymakers, Michael Knights, Washingtoninstitute, 2018
هەروەها بڕوانە بۆ پێناسەی:
Time Management Strategy, front Loading
ڕێفڕاندۆمی سەربەخۆیی کوردستان؛ خەسارناسییەک
September 26, 2024
One Min Read
53
Views
No Comment! Be the first one.