کوردی- فارسی
ڕەگەزپەرستی حکومەتی دژ بە کورد
ڕەگەزپەرستی حکومەتی بەرفراوانترە لە گوتە و وشەگەلی تایبەت و ڕق و نەفرەت، و بە واتای خۆپەرستی و دەمارگرژی و توندئاژۆیی دێت لە پێناو هێز و دەسەڵات و دەسکەوت. ڕەگەزپەرستی سیستماتیک هەروەها ئاماژەیە بۆ هەموو کردەکاریی جیاکەرەوە و هەڵاواردنکارانە کە دەرفەتەکان سنووردار دەکەن و کاریگەرییان لەسەر چۆنەیایەتی ژیانی هەندێک گرووپی مرۆڤی هەیە.
ئەگەر ئاماژە بە چەند ڕەهەندێکی ڕەگەزپەرستی حکومەتی بکەین:
سیستماتیک (Systemic): نایەکسانی نواندن دژ بە گرووپی نەتەوەیی کورد کە لەلایەن کۆمەڵگاوە بەرهەمدێت، ئاراستە دەکرێت، دەپارێزرێت و بەرهەمدەهێنرێتەوە،
دامەزراوەیی (Institutional): سیاسەتگەل و کردەوەی جیاکاری و هەڵاواردن لە ڕێکخراو و دامەزراوەکان بە شێوازی یاسایی و نافەرمی،
تاک (Personal): فشارخستنە سەر بیروبڕوای تایبەت و بیروباوەڕی تاک و تاکەکان،
نێوان کەسی (Interpersonal): دەمارگرژی نێوان کەسەکان کە لە ڕێگای ئەندێشە و بیرکردنەوە، گوتە، کردار، پەروەردە، پڕۆپاگاندا و فشار و سترێسی درێژخایەن پیشان دەدرێت،
دەروونیکراو (Intetnalized): بیروبڕوا و هەستەکان لەسەر بنەمای ڕەگەز، نەتەوە، ئێتنیک، ئایین و زمان لە تاکەکاندا.
کوردەکان هەرچەندە لە بەردەم گرووپی دەسەڵاتدار و داگیرکاردا، ڕەنگین پێست نینە، بەڵام هەموو جۆرە ڕەگەزپەرستییەکی سیستماتیکی حکومەتی لە دژی ئەوان جێبەجێ دەکرێت.
هەرچەندە پێشتر ئەوەی لە دژی نەتەوەی کورد هرزرێندراو و گوتراو و ئەنجامدراوە، بە ناوی “کوردوفۆبیا” (Kurdophobia) ناونراوە، بەڵام ئەم چەمکە ناتەواو بووە و واقیع و حەقیقەتەکەی نەگەیاندووە و بەهۆی ئەوەی ئەم چەمکە لە چوارچێوەی یاساییدا ڕێکنەخراوە و پێناسە نەکراوە، نەیتوانیوە میکانیزمێک بێت کە ڕێگری لەوە بکات کە بەسەر نەتەوەی کورددا هاتووە، و پێویستە بگۆڕدرێت بۆ ڕەگەزپەرەستی حکومەتی دژ بە کورد.
نژادپرستی حکومتی علیە کوردها
نژادپرستی حکومتی چیزی بیش از کلمات خاص و نفرت انگیز و بە معنای تعصب و افراطیگری همراە با قدرت و امتیاز است. نژادپرستی سیستماتیک همچنین بە تمام اعمال تبعیض آمیز اشارە دارد کە فرصت ها را مهار می کند و بر کیفیت زندگی گروەهای خاص از مردم تاثیر می گذارد.
اگر بە چند بعد نژادپرستی حکومتی اشارە کنیم:
سیستمی: اعمال نابرابری علیە گروە ملی کوردها کە توسط جامعە، ایجاد، حفظ و بازتولید می شود،
نهادی: سیاست ها و شیوه های تبعیض آمیز در سازمان ها و نهادها بە صورت قانونی و غیر رسمی،
فردی: اعمال فشار علیە باورهای خصوصی و اعتقادات فرد و افراد
بین فردی: تعصب بین فردی کە از طریق اندیشە و گفتار و عمل و آموزش و تبلیغات و استرس مزمن نشان داده می شود،
درونی شده: باورها و احساسات مبتنی بر نژاد و ملیت و قومیت و مذهب و زبان در افراد،
کوردها اگرچە در برابر گروە سلطە، بە ظاهر رنگین پوست نیستند اما همە اشکال نژادپرستی سیستماتیک حکومتی علیە آنها اعمال می شود.
اگرچە پیشتر، آنچە علیە ملت کورد اندیشیدە شدە، گفتە شدە و انجام شدە است بە عنوان “کورد هراسی”، نامگذاری شدە است اما این مفهوم، نارسا و ناکامل بودە و بە دلیل آنکە این مفهوم در چارچوب حقوقی، سازماندهی نشدە است نتوانستە بە مکانیسمی برای جلوگیری از آنچە بر ملت کورد رفتە است تبدیل و بایستە است بە نژادپرستی حکومتی علیە ملت کورد تغییر یابد.