دەبا خەممان خەمی خاک بێ و خەمی خاکمان لە سەر چاو بێ
کوردستان و کورد یان کورد و کوردستان
بۆ ماوەی چەندین ساڵ، وێژمانی کوردستانیان بە کۆلونیالیسم و کۆلۆنیالیسمی نێوخۆیی، ئالوودە کرد و دواجار، هیچی نەبوو بە هیچ و تەنیا کوردستان مایەوە و کۆمەڵێک چەمکی زرقە و برقە.
ئێستایش نۆبەی پێناسە کردنی سەربەخۆیی و سەروەرییە بە گرینگی نەدان بە خاک و فەرز کردنی ڕواڵەتی ناسیۆناڵیسمی مەدەنی و….
“خاک”، جەوهەرەی سەرەکی ناسیۆناڵیسم و سەربەخۆیییە و ناسیۆناڵیسمی کورد، “کوردستان و کورد”ە نەک “کورد و کوردستان”.
ئەوەی لە سەد ساڵی پێشوو و دوابەدوای “ناسیۆناڵیسمی سمکۆ” کە ناسیۆناڵیسمی قەڵەمڕەو-تەوەر بووە کراوە و وەک بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد، پێناسە کراوە، بە هەر هۆکار- نەزانین بێت یان کەمتەرخەمی یان بەڕژەوەندی تاقم- کەمتر گرینگی داوە بە چەقی خاک و قەڵەمڕەو و زۆرتر خۆی بە بابەتی لاوەکییەوە خەریک کردووە و ئەنجامەکەشی بووە بە خولانەوە لە نێو بازنەی داگیرکەرانی کوردستان….
ئەم وتارەم پەیوەندیدار بەم خەسارە، لە ٢٠١٦ نووسیوە:
کورد هەین بەڵام هێشتا بە کوردستانی نەبووین.
https://behzadkhoshhali.com/%da%a9%d8%b1%d8%af-%d9%87%d8%b3%d8%aa%d9%8a%d9%85-%d8%a7%d9%85%d8%a7-%d9%87%d9%86%d9%88%d8%b2-%da%a9%d8%b1%d8%af%d8%b3%d8%aa%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%86%d8%b4%d8%af%d9%87%e2%80%8c%d8%a7%d9%8a/
No Comment! Be the first one.