کوێر ڕەنگی وێژمانی نەتەوەیی
یەکێک لە کاریگەرییە وێرانکارەکانی داگیرکەری درێژخایەن، ڕاهاتنە بەو دۆخە و هەروەها بەدەروونیکرانی ئەو دۆخە بە شێوازێک کە هەمیشەییە و ڕزگاری ئەستەمە. نەتەوەی داگیرکراو لە هەموو ڕەهەند و ئاستەکاندا تووشیاری کەمایەسییەک دەبێت کە پێیدەگوترێت “کویر ڕەنگی وێژمانی نەتەوەیی” (color blind in national discourse)؛ ئایدیۆلۆژییەکی ساختە کە بەکۆمەڵ لە دڵ و دەروون و ڕۆحی بیرکردنەوە و ڕەفتارەکانماندا جێگێر دەبێت و پاڵنەر ئەوێت بۆ ئەوەی کە دەرفەتە مێژووییەکان لە کیس بدرێن.
ڕێبەڕان هەموو تەمەنی خۆیان بۆ خەبات و بەرخۆدان داناوە بەڵام لە ساتەوەختی ژیانیدا توانای بڕیاری یەکلاکەرەوەیان نییە. بژاردە و ئێلیت، تەمەنێک هەوڵیان داوە بەڵام تووشیاری دڵەڕاوکێن و جەماوەریش، لە ژێر کاریگەری ڕێبەران و بژاردەکان و هەروەها ژیانی ئاسایی -کە لە ڕاستیدا ژیانی ژێردەستەییە و ئاسایی نییە- ئامادە نین بەرەو ئازادیی هەنگاو هەڵگرن.
لێرەدایە کە بۆ وێناکرنی ئاسۆ و دەرفەتەکان، کوێرڕەنگی زاڵ دەبێت، ئیرادەی نەتەوەیی، لەرزۆک دەبێت و هەنگاوی کۆتایی هەڵناگیرێت. دەمدرێژ بوونی داگیرکاری و ڕاهاتن بە داگیرکەری، هەروەها ئەفسانەی هەتاهەتاییبوونی داگیرکەری و چارەنووسی داگیرکراو دەکات بە حەقیقەتی نەگۆڕ.
گەورەترین بەربەست هەرگیز داگیرکەر و هێزە ڕەقەکەی نەبووە و نییە، لەمپەری گەورە، کوێر ڕەنگی وێژمانی نەتەوەییە….
