کۆنسێڕڤی ئاکادیمیسییەن و دژایەتی سەربەخۆیی لە مێژوودا
خوان مارسەی کاتالۆنی دەیگوت: سەربەخۆیی کاتالۆنیا “ڕۆمانتیسمی مەترسیدارە”،
جۆرج گالۆوی سکۆتلەندی دەیگوت: سەربەخۆییخوازی سکۆتلەند، “هەستەکی، نالۆژیک و زیانبارە”،
ویلیام باتلێری ئیرلەندی دەیگوت: “سەربەخۆییخوازی ئیرلەند سەرەڕۆییە”،
نیراجان دیوای تامیل دەیگوت: سەربەخۆیی تامیل، دواتر دەبێتە هۆکارێک بۆ شەڕی ناوخۆیی،
پییەر ترۆدۆی کۆبێکی دەیگوت: فێدراڵیسمی فەرهەنگی باشترینە و لەجیاتی پێداگریکردن لە سەر زمان و شوناس و نەتەوایەتی کە مەترسی گەورەن پێویستە داوای یەکسانی شارۆمەندبوون لە چوارچێوەی کانادا بکریت،
ئاندرێ لۆراندۆ دەیگوت: سەربەخۆییخوازی کۆبێک، ناسیۆناڵیسمی توندئاژۆیە،
بڕێک لە مامۆستا کۆبێکییەکانی مۆنتریال و مەک گیل دەیانگوت: مافی زمانی و فەرهەنگی بۆ کۆبێک لە چوارچێوەی کانادا پەسەند و دڵخوازە،
بڕێک دوورتر لە سەردەمی کۆلۆنیالیسم، سێر سەید ئەحمەدخان دەیگوت: لە جیاتی سەربەخۆییخوازی و شەڕ و ئاژاوە، باشترە ڕێفۆڕمی وردەوردە بکرێت،
لە شوێنەکانی دیکەیش، بە بیانووگەلێک وەکوو:
پێویستی پاراستنی یەکپارچەیی بۆ سەقامگیری دێمۆکڕاسی (جەواهر لەعل نێهرۆ)،
جوداییخوازی نەتەوەکان لە هێند سەرەتای زنجیرەی مەترسیییە، (نێهرۆ دوای سەربەخۆیی هێند ڕوو لە پاکستان)،
کۆلۆنییەکان پێویستییان بە پێگەیشتنی سیاسی و ڕێکخراوەسازی هەیە، (لیۆن بێلمی)،
سەربەخۆییخوازی، ئانارشی شۆڕش لێدراوە، (هەر هەمان)،
بەڕژەوەندی ئابووری و کارلێککردن لەگەڵ بەریتانیا گرینگترە لە سەربەخۆیی، (سێر ئاپاپای مائۆری لە نیووزلەند)،
مافی زێدەتر بۆ جەزایر لە چوارچێوەی فەڕانسە، (بێن بێلای سەرەتاکان)،
و….
نموونەگەلێکن لە مێژووی ڕزگاری گەلاندا کە وەکوو سیاسی و ئەدیب و شاعێر و ڕۆشنبیر و مامۆستای زانکۆ و پڕۆفێسۆر و کەسایەتی ئایینی، بووگن بە کۆسپ و لەمپەر بەرانبەر بە ڕەوتی سەربەخۆیی گەلانی خۆیان.
کە سەیری ئارگۆمێنتەکانیش دەکەیت وێکچوونێکی زۆر دەبینرێت لەگەڵ تاقمی “کۆنسێرڤی ئاکادیمیسییەن” لە ڕۆژهەڵات کە شێلگیرانە هەوڵ ئەدەن بۆ پەکخستنی ڕەوتی شوناسخوازی کوردستانی و سەروەری و سەربەخۆیی بۆ نەتەوەی کورد.
هەرواتر زۆر بەداخەوە کاریگەری نەرێنی و بگرە وێرانکاریشیان داناوە لە سەر هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات….
کۆنسێرڤی ئاکادیمیسییەن و دژایەتی سەربەخۆیی لە مێژوودا
July 4, 2025
One Min Read
39
Views

No Comment! Be the first one.