کەسایەتی نەتەوەیی چییە؟
یەک: کەسایەتی نەتەوەیی (National Character) بریتییە لە توانا و ئیرادە بۆ باڵادەستی بەرژەوەندییەکانی نەتەوە لە هەموو جۆمگەکانی ژیاندا. هەرکاتێک پێکدادان لە نێوان بەرژەوەندی تاکەکەسی و تاقمی و نەتەوەیی ڕووبدات، مانای وایە خەمی تاکەکەسی ملکەچی چاکەی گەورەتری نەتەوەیە. نەتەوەیەک هەر پێشکەوتنێک بەخۆیەوە بینیبێت بەهۆی ئەم ڕۆحی نەتەوەییەوە بووە. بەبێ ڕۆحێکی وا، هیچ نەتەوەیەک ناتوانێت خۆی پێشبخات چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە.
چەمکی “کەسایەتی نەتەوەیی هەروەها ” بۆ وەسفکردنی تایبەتمەندییە کەسایەتییە بەردەوامەکان و شێوازی ژیانی ناوازە بەکاردێت کە لە نێو نەتەوەیەک دەبینرێن.
دوو: یەکەم شت کە لە کاتی باسکردنی کەسایەتی نەتەوەیی نەتەوەیەکدا دێتە بەرچاو، کۆمەڵێک تایبەتمەندییە کە پەیوەستن بەو نەتەوەیەی کە باسی لێوە دەکرێت و لە خزمەتیدان.
کەسایەتی نەتەوەیی وێنەیەکی نەخشەیی، ستاندارد یان چەمکی دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی یان شتێکە، کە بەزۆری ڕەنگاوڕەنگ و جێگیرە. دەربڕینی هەڵوێستی تاکێکی نەتەوەیە بەرانبەر بە شتێک، کە لە ژێر کاریگەری بارودۆخە کۆمەڵایەتییەکان و لەسەر بنەمای ئەزموونەکانی پێشوو پێکهاتووە؛ “نەخشێکی جێگیر کە پێی وایە نوێنەرایەتی گەلێک دەکات وەک دەربڕین و ڕەسەنایەتی، توانای مرۆڤە بۆ دروستکردنی بیرۆکەیەک لە جیهان بە گشتی کە دەتوانێت هەڵگری ناوەرۆکی حەقیقەتی ئەو نەتەوەیە بێت.
پرسیارێک کە لێرەدا دێتە ئاراوە ئەوەیە کە هەڵسوکەوتەکان و بیرکردنەوە و کردەوەکانی ئێمەی کورد تا چەندە پەیڕەوکەری کەسایەتی نەتەوەییمانە و دوورە لە باڵادەستی بەڕژەوەندی تاک و تاقم؟!
بۆ زانیاری زۆرتر بڕوانە بۆ:
In Search of National Character, Svetlana G. Ter-Minasova, Science Direct, 2015
National Character and Personality, Robert R. McCrae, Anthony Terracciano, Research Gate, 2006
