گریمانە و پرسیار؛ ڕۆژئاوا لە دووڕێیانی خاک و ئایدیۆلۆژی
یەک: پێدەچێت ئەو یەکلاکردنەوەی پرسە نێوان بەرەی ڕۆژئاوا و بەرەی ڕووسیا و چین و ئێران، سووریا بەرەو جۆرێک باڵکانیزاسیۆن ببات.
دوو: حەشدی عێراقی لە سووریا و بە گشتی سپای زەمینی پڕۆکسییەکانی ئێران کۆتایی پێبێت
سێ: دوای هاتنی زۆرێک لە هێزەکانی حەشد بۆ سووریا، ئامریکا دەروازەی ئەبووکەمال داگیر بکات و بەمجۆرە بە بڕینی هێڵی زەمینی، لە نێو سووریا تەفروتوونایان بکات.
چوار: ئایاکوو بەم هەڵسووکەوتەی مەیدانی هێزی ڕۆژئاوا لە تەل ڕەفعەت، شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەڵەب کە پاشەکشێی کردووە، کورد، ئەو شەڕە دەکات؟
ت.ب: پاشەکشێی کاتی بۆ دوورکەوتنەوە لە ئەگەری کۆمەڵکوژی کورد، جێگای پەسەندە.
پەنج: ئایاکوو هێزی ڕۆژئاوادواجار ئامادە دەبێ دەسبەرداری ڕوانگەکان و کارلێکەکانی بێت بە نیسبەت ئێران و بەرەی موقاومە؟
پەنج: ئایا ئیسراییڵ، ئەو هەلە دەکات بە دەرفەت بۆ داگیرکردنی دەرعا و قەنیتەرە؟
هەڕەشەکان: لە ئەگەری خۆیەکلانەکردنەوەی دەسەڵاتی ڕۆژئاوا بە نیسبەت کارلێک لەگەڵ ئێران و دەستبەردارنەبوونی دۆخی هەنووکەیی، مەترسی گەورە لە سەر دواڕۆژی ڕۆژئاوا مسۆگەرە.
ت.ب: سیگناڵەکانی ئیسراییڵ بۆ ڕۆژئاوا و پشتگیری ولایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لەم ساڵانەدا، باشترین چرا سەوزەکان بووگن بۆ داننان بە قەوارەیەکی کوردستانی و پێویستە وەک سەرەتای خاڵی وەرچەرخان، وەربگیردرێن.
ت.ب دوو: تورکیا ئەسپی خۆی تاو داوە بۆ داماڵینی ڕۆژئاوا و لە ئەگەری سەرکەوتن، باشووریش. تورکیا تەنیا بە بڕیاری یەکلاکەرەوەی ڕۆژئاوا بۆ دەسبەردار بوونی کارلێک لەگەڵ حکوومەتی ئەسەد و ئێران و بەرەی موقاومە، پاشگەز دەبێتەوە، خولیای نیوعوسمانلی تێکدەشکێت و شەڕی ناسنامە، دەچێتەوە ناوخۆی تورکیا.
ت.ب سێ: ئەمە هاوکات ئەبێ لەگەڵ خێرابوونەوەی ڕەوتی داڕمانی هیلالی شیعە و ئێران هەروەها.
شەش: پڕاگماتیسم تا هەتا وڵامدەر نابێت….
گریمانە و پرسیار؛ ڕۆژئاوا لە دووڕێیانی خاک و ئایدیۆلۆژی
December 2, 2024
One Min Read
62
Views