گرینگترین خاڵەکانی ئەم نامەی د.قاسملوو بۆ هاوڕێیەکی ئێرانی
ڕەخنە لە ڕوانگەی چەپی ئێرانی،
بەردەوامبوونی ئێرانی لە ڕوانینی کۆلۆنیاڵی بۆ کوردستان،
باڵادەستی نەتەوەیەک بەسەر نەتەوەیەکی تردا لە هزر و سیاسەتی ئێرانی،
چەواشەکردنی ڕوانگەی لێنێن دەربارەی مافی چارەی خۆ نووسین بۆ نەتەوەکان و مەرجدارکردنی بۆ کوردستان لە لایەن چەپی ئێرانی،
ڕەخنە لە پێویستی کۆدەنگی ئۆپۆزیسیۆن بۆ سەرەونخوونکردنی ڕژێم لە ئێران، بەڵام ناڕوونبوونی چارەنووسی دواتر بۆ دۆزی کورد،
پێچاندن و ئاڵۆزاندنی ڕوانگەی لێنین بۆ مافی چارەی خۆنووسینی نەتەوەی کورد لە لایەن هزر و سیاسەتی ئێرانی،
ئاماژەی ڕوون بە کورد وەکوو نەتەوە،
نەتەوەی کورد لە پارچەکانی دیکە،
ڕژێمی نگریسی بەعس لە عێراق و سەرکوتی شۆڕش لە باشوور،
پێویستی هەڵوێست گرتنی کۆمەڵە دەربارەی دۆخی ئەودەمی شۆڕش و سەرکوت لە باشوور.
٭٭٭٭
لەم نامەیەدا کە هاوڕێیەک بۆ هاوڕێی دیکە بە شێوازی دۆستانە نووسیوییەتی و دوورە لە پێوەندییە فەرمییەکان، د.قاسملوو بە ڕوونی ئاماژە بە جۆری ڕوانگەی ئێرانی دەکات بە نیسبەت گەلی کورد کە لە سەرەوە بۆ خوار و نیگای باڵادەستانەیە، ئەو جۆرە نیگایە کۆلۆنیالییە، چەپی ئێرانیش وەک باڵەکانی دیکەی سیاسی لە ئێران، پرسی کوردستانی، چەواشە دەکات، ڕوانگەی براگەورە و برا بچووک (big Brother)، لە باشترین حاڵەتدا بە نیسبەت نەتەوەی بان دەست و کورد، بوونی هەیە، کورد تەنیا وەک ئامێرێک سەیر دەکرێ بۆ تێپەڕین لە ڕژێم و وەک ئەمڕۆ ئێژن “فردای ایران” و “دمکراسی ایرانی”، هیچ مافێکی بۆ کورد تێدا نابێت و سنووردارە، و پێویست بکات هەموو چەمکەکان تا ئاستی ساختەکاریش خوار دەکرێنەوە بۆ پاساوی بیرۆکەی کۆلۆنیالی و بالادەستی، و گرینگتر لە هەمووی، کورد، نەتەوەیە و پارچەپارچە کراوە.
زامە ئاشناکانی نووسراو لەم نامەیەدا، ئاماژەن بە ئازاری درێژخایەن (درد مزمن) و ئاجووری لاری پێوەندی کوردستان- ئێران کە لە دەرەوەی چەپ و ڕاست و کۆماریخواز و ئایدۆلۆژیک، بنیات نراوە و لە قۆناغە مێژووییەکاندا دووپات و چەند پات دەبنەوە.
تەنانەت لەو شوێنەدا کە قاسملوو ئاماژە دەکات: خەریکە مۆڵەتی مانەوەکەم لێرە تەواو دەبێت بەڵکوو چارەیەکم بۆ ببیننەوە و شوێنێکی حەوانەم بۆ بدۆزنەوە😭
ت.ب: ناوەکانم لەبەر پاراستنی هەرێمی تاکی کەسایەتییەکان ڕەش کردووەتەوە
گرینگترین خاڵەکانی ئەم نامەی د.قاسملوو بۆ هاوڕێیەکی ئێرانی
July 13, 2024
2 Mins Read
139
Views