گڵکۆی کاک فواد، هاوینی ١٣٨٩ی هەتاوی، خوێندنەوەیەکی نوێ لەسەر ژیانی شەهید. جێگای هەموو خەباتکاران سەوز بوو. ئەو ڕۆژە دوو شتی سەیرم بینی:
١_ بەرانبەر ئەم ئاڵا سوورە، ئاڵایەکی سەوزیش دەشەکاوە، پرسیم ئەوە چییە؟ برادەرێکی ئەڵمانەیی وتی: ئەو ئاڵایە دەستەیەک لە زائیرەکانی “وەیس” دوای زیارەت لە مەرقەدی وەیس هێناویانە و بە … دەف و داییرە لەسەر گۆڕی فواد دایانناوە.
٢_ کاتێک بەردی کێڵی شکاوی فوادم بینی، ئەگەرچی بۆ چرکەیەک سکم سووتا بەڵام لەو هەموو پێداگرییەی نەیاران بۆ شکاندنی پەیتا پەیتا کوچکەکێڵ، گەیشتمە ئەو بڕوایە کە ڕەنگە نەیاران باشتر زانیویانە فواد و ڕۆحی بەرزی قەت لەنێو دوو کۆچکە یەک ناگونجێ، بۆیە وا هات بە دڵم کە ئێمەی کورد لە ناسینی گەورەکانمان، دیسان وەدوا کەوتین.
یادی فواد پیرۆزبێت.