به‌رگری چه‌کداری ڕه‌وا – دەنگی ئەمریکا

Image default
صدای آمریکا ڤیدیۆ کوردی میدیا

دەنگی ئەمریکا:

بێهزاد خۆشحاڵی: توانای ئاراسته کردنی به‌رگری چه‌کداری ره‌وا ئێستا له هه‌موو سه‌رده‌مانێک بۆ کورد ئاماده‌تره

له‌ گه‌رمه‌ی باسی ده‌ستپێکی دووباره‌ی بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری کورد له‌ کوردستانی ئێران ئه‌و پرسیاره‌ گرینگه‌ دێته‌ ئاراوه‌ که‌ چی له‌ ئێران و له‌ کوردستان گۆڕاوه‌ که‌ بۆه‌ته‌ هۆی خۆشکردنی زه‌مینه‌کان بۆ ده‌ستپێکی دووباره‌ی به‌رخودانی چه‌کداری.

ئه‌و حیزبانه‌ی که‌ بۆ ساڵانێکی زۆر به‌ پێی پێداویستییه‌ دیار و نادیاره‌کان خه‌باتی چه‌کداری خۆیان ڕاوه‌ستانبوو ئێستا به‌ چ لێکدانه‌وه‌یه‌که‌وه‌ تاکتیکی بزووتنه‌وه‌ی خۆیان ده‌گۆڕن؟ زیادبوونی تێکنۆلۆجی گواستنه‌وه‌ی زانیاری و مه‌ترسهی هه‌میشه‌ی ده‌ست ڕاگه‌یشتنی حکومه‌ته‌کان به‌ تێکنۆلۆجی سه‌ته‌لایت که‌ ده‌توانێت ورده‌کاری هات و چۆ و جم و جۆڵی مرۆڤ بخاته‌ ژێر چاودێریان چه‌ند له‌ بڕیاری نوێی ئه‌م حیزبانه‌ وه‌به‌ر چاوگیراوه‌؟

شێوه‌ی ڕوانینی بیروڕای گشتی به‌ شه‌ڕی چه‌کداری و هێزه‌ چه‌کداره‌ ناحکومه‌تییانه‌ چه‌ند شه‌رعیه‌تی خه‌باتی چه‌کداری کورد ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ و هێزه‌کانی کورد چی ده‌توانن له‌ ئه‌م باره‌وه‌ بکه‌ن تا ڕه‌وایی بزووتنه‌وه‌که‌ی خۆیان لای ڕای گشتی بچه‌سپێنن؟

بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م پرسیارانه‌ له‌ گه‌ڵ به‌ڕێز بێهزاد خۆشحاڵی نووسه‌ر و توێژه‌ری دانیشتووی ئاڵمان وتووێژمان کردووه‌.

Related posts

بەرنامەی تایبەت لەسەر یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان -STERK TV

بهزاد خوشحالی

‫کارنامە – ڕۆژهەڵات تی‌ڤی – جۆرەکانی گوشار خستنە سەر زیندانییەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە

بهزاد خوشحالی

پرسی قڕان – بەشی 10 – جینۆساید لە ڕۆژاوا، باشوور و باکووری کوردستان

بهزاد خوشحالی

دیدگاه خود را بنویسید