بێهزاد خۆشحاڵی

ساڵی ١٣٥١ی هەتاوی بەرانبەر بە ١٩٧٢ی زایینی لە گەڕەکی کانی هەیازبەگی شاری سەقز لەدایک بووم. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیم هەر لە زێدەکەم، واتە شاری سەقز تەواو کرد و لە ساڵی ١٣٦٤دا کۆچمان کرد بەرەو شاری سنە.

خوێندنی دواناوەندی و دەورەی سەرەتای زانکۆم هەر لە شاری سنە تێپەڕاند و  دواتر لە ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی بووم بە خوێندکاری زانکۆ کە لە زانکۆی کوردستان کارناسی علومی ئازمایشگاییم وەرگرت و لە زانکۆی بوعەلی سینای هەمەدان لیسانسی ئابووری نەزەریم وەرگرت و دواتر مەستەری مودیریەتم وەرگرت.

وەک نووسەرێکی کوردستان لە بیر و ڕادەربڕینێک کە لە ساڵی ١٣٨٤ی هەتاویدا لە بیرورادەربڕین (نەزەرسەنجی) سەربەخۆ بەناوی پاسارگارد بەرێوە چوو لە نێوان 10 نووسەری هەڵکەوتوو لە 100 ساڵی ڕابردوودا ناوم هاتە نووسین و وەک گەنجترین نووسەر ناسێندرام و خاڵتم پێ بەخشرا.

جگه لە نووسینی بابەت و بەشداریم لە بەرنامە جیاوازەکان توانیومە گەلێ بەرهەم پێش کەش بە کۆمەڵگای کوردەواری و کتێبخانەی کورد بکەم، کە بەشێکی زۆری لە کتێبخانەی ئەم ماڵپەڕەم لەبەردەستدایە.

بێهزاد خۆشحاڵی