ئامادەکردنی؛ جەمال نەجاری/ سه رچاوه: خورنیوز
لە مانگی ڕەشەممەی ئەمساڵ هەڵنژاردنی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە سەرانسەری ئێران بەرێوە دەچێت و تا ئێستا زۆربەی هەرە زۆری لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەم هەڵبژاردنەیان تەحریم کردووە و داوایان لە خەڵک کردووە بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوودا نەکەن.
خۆرنیوز بۆ تاووتوێ کردن و هەڵسەنگاندنی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و رۆڵی خەڵکی کوردستان لەم هەڵبژاردنانەدا ڕای خەڵکانی شارەزا و پسپۆر لە کاروباری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان وەردەگرێت و لە سەرەتای ئەم تەوەرەدا نووسەر و چاودێری سیاسی ” بێهزاد خۆشحاڵی” وەردەگرێت.
“بێهزاد خۆشحاڵی” پێشوازی لە هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات کە داوای تەحریم و بەشداری نەکردبنی خەڵکیان کردووە و بە هۆشمەندانەترین تەحریم لە مێژووی کۆماری ئیسلامی ناوی دەبات.
نووسەر و چاودێری سیاسی “بێهزاد خٶشحالی” لە سەرەتای قسەکانیدا بۆ خۆر نیوز ڕایگەیاند: ” به رای من ته حریمی هه لبژاردنه کانی ره شه مه ی ئه وسالی مه جلیسی ئیران، هوشمه ندانه ترین ته حریمه له میژووی کوماری ئیسلامی له لایه ن حیزبه سیاسییه کانی کوردستان و راگه یاندنه کانیش له کاتیکی گونجاو بلاوبوونه و، چونکی ئه مجاره له هه ر سی بواری الف: روانیین به بنه ماکه کان(نگرش به اصول)، ب: روانین به کردەوەکان(نگرش به منش) و ج: روانین له ناوەوە بۆ دەرەوە (نگرش از درون به برون) ره چاو کراوه.
بێهزاد خۆشحاڵی لە درێژەی باسەکەیدا وتیشی: “بو کارتیکردنی زورتری ته حریم به لام ئه بی به چه ند خال ئاماژه بده م:
یەکەم؛ ته حریم ئه بی ئه مجار له قالیبی نووسراوه یه کی کورت و به یاننامه یه کی حیزبی تیپه ربیت و وه ک “ته حریمی چالاکانه”(تح ریم فعال)، پروژه یه کی بو دابین بکریت.
دووهەم؛ به رای من، پلان دارشتنیکی ستراتژیک به هاوکاری هه موو ئه و حیزبانه ی که ته حریمیان هه لبژاردووه، زور گرینگه. ئه و پلانه ئه بی به له به رچاوگرتنی “به ریوه به رایه تی کات”(مدیریت زمان)، به ریوه به رایه تی “شوین”(مدیریت مکان) و به ریوه به رایه تی”ئیمکان”(مدیریت امکان)، سی کوچکه یه یه ک پیکبینیت که له ئاکام دا هه موو ریزه کانی کومه لگا به قه ناعه تی ته حریم بگه ینیت.
سێهەم؛ به نرخترین ریگاچاره بو چه سپاندنی ته حریمی چالاکانه، ریکخستنی کومیته یه کی هاوبه شه به به شداری هه موو حیزب و لایه نه پیوه نداره کان که پلانی ستراتیژی خوی له سه ر “میدیا”(رسانه)، “پروپاگه نده”(تبلیغات) و “فیرکاری”(آموزش) دابرژینیت
به م شیوازه له رواننینه وه ئه توانین بلیین “ته حریمی چالاکانه” ده توانیت ئاستی بزووتنه وه ی رزگاریخوازی کورد له کومه لگای ئیران دا بباته پله یه کی به رزتر(مدار بالاتر)
چوارەم؛ سیسته میکی دارژاندنی پروژه له قالیبی “هه نگاوی مه ده نی”(اقدام مدنی) ده توانیت به ته مرینی “ته حریمی هه لبژاردنه کان”، کوردستان ئاماده بکات بو کاری گه وره تر و یه کپارچه تر له داهاتووی نزیک دا.