پاژه جۆراوجۆره‌كانی ناسینێك كه سیستمی مه‌عریفه‌ناسی ئینسانه‌كان پێك ده‌هێنێت، له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ یه‌كتری قه‌رار ده‌گرن. ئه‌م پاژانه له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كتری هاوشێوه بن كه له‌م ئه‌گه‌ره‌دا، ته‌بایی و هاوئاهه‌نگی ناسین بوونی هه‌یه. بهلاَم له حاڵه‌تێكدا كه له نێو ئه‌م پاژانهدا ناكۆكی هه‌بێت، ئه‌م پرسه به ناهاوئاهه‌نگی ناسین ته‌عبیر ده‌كرێت. ده‌رباره‌ی چه‌مكی هاوئاهه‌نگی ناسین، تیۆریگه‌لی زۆر هاتوونه‌ته ئاراوه كه ده‌توانین به گرنیگترینیان ئاماژه بكه‌ین:
-له تیۆری هاوسه‌نگی هایدر، به‌م بابه‌ته ئاماژه دراوه‌كه چۆن مرۆڤێك پێوه‌ندی روانگه‌كانی به نیسبه‌ت كه‌سان و بابهتهكان له پێكهاته‌ی ناسینی خۆیدا رێكده‌خات
-له تیۆری تهقاڕوندا، به پێوه‌ندی نێوان كه‌سه‌كان و كارتێكه‌ری تاكه‌كان له‌سه‌ر یه‌كترین، و هه‌ره‌وه‌ها سه‌رنجڕاكێش بوونی له نێوان تاكه‌كان ئاماژه‌ی پێ دراوه.
-تیۆری هاوته‌ریب نه‌بوونی ئهزگود، روانگه‌كانی تاك به نیسبه‌ت سه‌رچاوه‌كانی زانیاری و بابه‌ته‌كانی جێگه‌ی په‌سه‌ندی سه‌رچاوه‌كه، تاووتوێ ده‌كات.
-له تیۆری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رداشت، تاكه‌كان به شوێن داهێنانی وێنه‌یه‌كن له هاوسانی نێوان روانگه‌كان و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی خۆیان له ناو ئه‌وانیدیدا تا به شێوازێكی گونجاو خۆی ده‌رده‌خات.
-له تیۆری ده‌ركی خۆماندا، تاكه‌كان ده‌ره‌نجامی روانگه‌كانی خۆیان له هه‌ڵسوكه‌وتی یه‌كترین و به‌رته‌سكییه‌كانی هه‌لومه‌رجه‌كه وه‌رده‌گرن.
-سه‌ره‌نجام لهپارادایمی حه‌قیقه‌ت نومایی ته‌فسیر ناسیدا، ده‌توانین بڵێین كه ئه‌م تیۆرییه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ره‌وتی به قه‌ناعه‌ت گه‌یاندن، پرسه‌كان تاووتوێ ده‌كات.
به‌ڵام پرسێكی زۆر گرینگ كه له لێكدانه‌وه‌ی ئێمه، رۆڵێكی بنه‌مایی به خۆی ده‌گرێت و له ئاراسته‌ی ناسینی تیۆریكدا، به‌ره‌و ته‌بایی هاوئاهه‌نگی ناسین ده‌ڕوات، تاووتوێ كردنی تیۆری ناته‌بایی و ناهاوئاههنگییه. له‌م پێوه‌نده‌دا، تیۆری «ناته‌بایی ناسینی فستینگر»، كامڵترین و كاریگه‌رترین پارادایمی هاوسانی ناسین له سایكۆلۆژی كۆمهلاَیهتی دێته ئه‌ژمار. خاڵی گرینگی ده‌سپێكی ئه‌م تیۆرییه، بینینی ئه‌م بارودۆخه له ژیانی رۆژانه‌دایه كه زۆرتر ئینسان له هه‌لومه‌رجێكدا قه‌رار ده‌گرێت كه له‌سه‌ر بنه‌مای روانگه‌كانی خۆی كرده‌وه‌كانی ئه‌نجام نادات، به‌ڵكوو هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ رۆڵی خۆی وێڕای پێویستییه‌كانی رۆڵی خۆی و یان به‌ستێنی كۆمهلاَیهتی دیاریكراو هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی پراكتیزه ده‌كات.
له‌م بابه‌ته‌دا، هه‌وڵ ده‌ده‌م، كه له‌پاڵ شه‌رحی هه‌ركام له هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ناهاوئاهه‌نگی، به خێرایی به هێنانی نمونه‌یه‌ك له روانگه‌ی حیزبه‌كان به گشتی، ئه‌م ناهاوئاههنگییه له ناسین، روونتر باس بكه‌م.
بابه‌تی زۆر گرینگ له‌م تیۆرییه‌دا،نه‌بوونی پێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵ خۆیه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، دژوازی نێوان دوو پاژی ناسین له ده‌رونی تاك، بنه‌مای گۆڕانی روانگه پێك ده‌هێنێت. دوو پاژی ناسین، كاتێك ناهاوئاهه‌نگی په‌یدا ده‌كه‌ن كه په‌سند كردنی یه‌كیان ده‌بێته هۆی نه‌فی ئه‌ویدی. ئه‌م حاڵه‌ته كاتێك دێته پێشه‌وه كه تاك باوه‌ڕه دژوازهكانی یان ته‌نانه‌ت روانگه و هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌یاریشی هه‌بێت. به پێی ئه‌م تیۆرییه، كه‌سێك كه ئه‌زانێت دوو پاژی ناسینی ناهاوئاهه‌نگی هه‌یه، حاڵه‌تی ناكۆكییه‌كی ناخۆش هه‌ست پێ ده‌كات. ناكۆكی و دژوازی ده‌رونی له واقیعدا له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ناخۆشی هه‌رچوونی فیزیۆلۆژیكی له‌ش سهرههڵدهدهات. هه‌ر ئه‌ندازه ناسینه ئاماژه پێكراوه‌كان، گرینگ و لادانی ئه‌وان له یه‌كتری زۆرتر بێت، ناهاوئاهانهگی به هه‌مان قات گه‌وره‌تر ده‌بێت. له‌م حاڵه‌ته‌دا، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵدان بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی ناهاوئاهه‌نگی، تاك چالاكانه له پێگه‌كان و زانیاری كه ئه‌گه‌ری ناهاوئاهه‌نگی زیاتر ده‌كات، خۆ ده‌بوێرێت.
بهلاَم ده‌رباره‌ی پێگه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ناهاوئاهه‌نگی، ده‌توانین بڵێین كه زۆربه‌ی لێكۆڵهرانێك كه ناهاوئاهه‌نگی ناسینیان تاووتوێ كردووه، به هۆكارگه‌لێكی وه‌ك :»ناهاوئاهه‌نگی پاش بڕیاردان»،» به‌رگری دژه روانگه‌یی»،» وه‌رگرتنی به‌زۆر»و» پاساوی ناته‌واو» ئاماژه‌یان كردووه. له‌م نێوه‌دا، كامڵترین پێرستی حاڵه‌ته‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ناهاوئاهه‌نگی ناسین، له دوو پێگه‌ی جیاوازی تاكی و كۆمهلاَیهتیدا، په‌ره‌ی پێ دراوه:
یه‌كه‌م، پێگه‌گه‌لی تاك:
ناهاوئاهه‌نگی وه‌ك ده‌ره‌نجامی بڕیاره‌كان ره‌چاو كراوه: ئه‌گه‌ر تاكێك له نێوان ئیمكاناتی حازر ته‌نیا یه‌ك میتۆدی پراتیكی هه‌ڵبژێرێت، به دڵنیاییه‌وه، تووشی هه‌ستی ناهاوئاهه‌نگی ئه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هۆكاری هه‌ڵبژێردراوه به ده‌گمه‌ن ئه‌رێنییه و هۆكاری هه‌ڵنه‌بژێردراو، به ده‌گمه‌ن به‌ته‌واوی نه‌رێنییه. تیۆری ناهاوئاهه‌نگی، پێش بینی ده‌كات كه به شوێن هه‌ر چه‌شنه بڕیاردانێك، هه‌ر تاكێك تێده‌كۆشێت، قه‌ناعه‌ت به‌وه بكات كه هۆكاری هه‌ڵبژێردراو به نیسبه‌ت هۆكاری هه‌ڵنه‌بژێردراو، ته‌نانه‌ت له‌وه سهرنجڕأكێشتره كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا ئه‌و بیری لێكردبووهوه.
نمونه‌ی یه‌كه‌م: به شێوه‌یه‌كی دیاریكراو، له نێو حیزبه كوردییه‌كان، ده‌توانین ئه‌م بابه‌ته بناسینه‌وه و دیاری بكه‌ین. هه‌ركام له‌م حیزبانه، له‌وانه‌یه له نێو كۆمه‌ڵێك ئیمكاناتی هه‌بوو، تهنیاك یه‌ك میتۆدی پراتیكیان هه‌ڵبژاردبێت و وه‌ها خۆیان گیرۆده‌ی ئه‌م «ته‌نیا ئیمكانه» كردبێت، كه هۆكاری هه‌ڵنه‌بژێردراوی دیكه‌یان به ته‌واوی له‌به‌رچاو نه‌گرتبێت و یان به روانگه‌یه‌كی به‌كه‌م زانینه‌وه، ئیمكاناتی ئه‌وی له‌به‌رچاو نه‌گرتبێت. حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان، له‌م ئاراسته‌یه‌دا، بۆ هه‌وڵدان له پێناو قه‌ناعه‌ت پێهێنانی خۆیان و میتۆده‌كه‌یان، تا جێگایه‌ك ده‌چنه پێش(یان رۆیشتوون) كه له چوارچێوه‌ی گشتییه‌تی حیزبی، خۆیان به‌وه قانع كردووه كه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌وان، تاقه هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبه‌ت باشترینیشیانه.
– ناهاوئاهه‌نگی ههڵێنجراو له حه‌ز: ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵات، كارێك ئه‌نجام بدات كه به بڕوای خۆی كارێكی غه‌یره ئه‌خلاقی بێت، ناسینی نائه‌خلاقی بوونی كاره‌كه له‌گه‌ڵ ناسینی ئه‌نجام دانی ئه‌و كاره، ناهاوئاهه‌نگی په‌یدا ده‌كات. یه‌كێك له رێگه‌كانی هێنانه خواره‌وه‌ی ئه‌م ناهاوئاههنگییه بۆ ئه‌و، گۆڕانی روانگه‌ی به نیسبه‌ت لایه‌نی ئه‌خلاقی ئه‌و كرده‌وه‌یه، واته قه‌ناعه‌ت كردنی ئه‌و له هه‌مبه‌ر ئه‌م نمونه‌یه كه ئه‌مه كرده‌یه‌كی نائه‌خلاقی نییه. به‌م پێیه، تیۆری ناهاوئاهه‌نگی، پێش بینی ده‌كات كه تاكێك پاش ئه‌نجامدانی كرده‌یه‌كی نائه‌خلاقی، به نیسبه‌ت ئه‌م كرده‌یه‌ی خۆی، روانگه‌یه‌كی پهردهپۆشكهرتر له رابردوو په‌یدا ده‌كات. له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له به‌رانبه‌ر حه‌زی ئه‌نجام دانی كرده‌یه‌ك، خۆڕاگریی بكات، تیۆری ناهاوئاهه‌نگی پێش بینی ده‌كات كه ئه‌م كه‌سه، پاش ئه‌وه‌ی كه له به‌رانبه‌ر حه‌زی ئه‌نجامدانی كارێكی نائه‌خلاقی خۆڕاگری كرد، به نیسبه‌ت لایه‌نی غه‌یره ئه‌خلاقی ئه‌م كرده‌وه‌یه، روانگه‌یه‌كی وردتر و جیددی‌تر له رابردوو له خۆی پیشان ده‌ده‌ات.
نموونه‌ی دووهه‌م: له چه‌ند ساڵ به‌ر له ئێستا به‌ملاوه، به تایبه‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی ئینتێرنێت و دونیای مه‌جازی، ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به زانیاری و بوون له تۆڕه كۆمهلاَیهتییهكان، فه‌زایه‌كی كامڵی بۆ ده‌ربڕینی ڕاوبۆچوون له‌سه‌ر پرسه جۆراوجۆره‌كان، ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا و باسكردنی روانگه‌كانی هێناوه‌ته ئاراوه، بهلاَم به‌داخه‌وه، بۆ زۆرێك له لایه‌نگران و ئه‌ندامانی ره‌سمی و ناڕه‌سمی حیزبه‌كان، بۆته شوێنێك بۆ تێك‌شكان و ته‌خریبی حیزبه‌كانی دیكه، و ده‌ربڕینی رای نه‌گونجاو و به‌رگریی چاوبه‌ستراو له هه‌ڵوێسته حیزبییه‌كان.
ناهاوئاهه‌نگی ههڵێنجراو له حه‌ز، ئه‌م بابه‌ته وه‌بیر دههێنێتهوهكه ئه‌گه‌رچی كه‌سانی تهخریبچی یان ده‌ربڕی بیروڕای نامه‌عقول و نووسه‌رانی كۆمێنته‌كان، به‌باشی ده‌زانن كه هه‌ڵسوكه‌وت و وته‌كانی ئه‌وان، زۆر جار نائه‌خلاقی و نه‌گونجاو و هه‌ندێ جاریش، هیچ لۆژیكێكی تێدا نییه، بهلاَم به شێنه‌یی، خۆیان قانع ده‌كه‌ن كه ئه‌م كرده‌یه‌ی ئه‌وان، ئه‌وه‌نده غه‌یره ئه‌خلاقیش نییه‌و به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له هه‌ندێ نموونه له‌گه‌ڵ «لایك و په‌سند» كردنی دۆستانی خۆیان وه‌ك خهلاَتێك رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه. كه‌واته ئه‌م كه‌سانه نیسبه‌ت به خۆیان ده‌بنه خاوه‌ن روانگه‌یه‌كی پهردهپۆشكهر و به دووپاتكردنه‌وه‌ی وه‌ها پرسێك له داهاتوودا، ئه‌م روانگه‌یه ته‌نانه‌ت رواڵه‌تی ئه‌رێنیش به خۆی ده‌گرێت.( ناوزه‌د كردنگهلێكی وه‌ك سه‌لماندنی وه‌فاداری به شه‌خسێكی حه‌قیقی یان حقوقی).
ناهاوئاهه‌نگی ههڵێنجراو له هه‌وڵدان: ئه‌گه‌ر كه‌سێك له هه‌لومه‌رجێكدا قه‌رار بگرێت كه بۆ گه‌یشتن به ئامانجێكی دیاریكراو، به‌رده‌وام هه‌وڵ بدات بهلاَم سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، له‌گه‌ڵ چه‌شنێك ناهاوئاهه‌نگی به‌ره‌وڕوو ده‌بێـته‌وه. یه‌كێك له رێگه‌كانی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی ناهاوئاهه‌نگی، ئه‌وه‌یه‌كه له‌و پێگه‌یه‌دا شتێك په‌یدا بكات كه بۆی به‌هایه‌ك قائیله.
نموونه‌ی سێهه‌م: هه‌وڵدانی به‌رده‌وامی حیزبه كوردییه‌كان، له‌سه‌ره‌تای فۆڕمگرتن و هه‌وراز و نشێوگهلی زۆر له ده‌ورانی درێژماوه‌دا، له زۆر نمونه‌دا، سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كان، ناكامیگهلێكیشی به شوێن خۆیدا هێناوه. هه‌وڵدانی به‌رده‌وامی حیزبه‌كان بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان، لانیكه‌م له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ناكامی به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. ئه‌و ناكامییانهی كه له زۆربه‌ی نموونه‌كاندا، بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بێ هیوایی له نێو ئه‌ندامانی حیزبه‌كه‌ش. له ولاَمی ره‌وانی به‌م بابه‌ته، حیزبه‌كان و ئه‌ندامانیان، هه‌وڵده‌ده‌ن شتێك په‌یدا بكه‌ن كه سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وان به‌هادار بێت و دواتر قابلییه‌تی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن پێی لانیكه‌م له كورتماوه‌دا، ئیمكانی هه‌بێت، به‌م پێیه، كۆمه‌ڵێك ئامانج پێناسه و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێت كه به زیاد كردنی فاكته‌ره‌كانی «شوێن»، كات «و ئیمكان»، به شێنه‌یی به لادان له ئاراسته‌ی ئامانجه‌كان و ته‌نانه‌ت لهدژوازی له‌گه‌ڵ ئارمانهكانیشدا به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه.
ناهاوئاهه‌نگی ههڵێنجراو له كاری ئه‌نجامدراو: زۆربه‌ی كاته‌كان خه‌ڵك له پێگه‌یه‌ك قه‌رار ده‌گرن كه ده‌بێت هه‌لومه‌رجێكی ناله‌بار ته‌حه‌مول بكه‌ن. ناسینێك كه هه‌ركه‌س له پێوه‌ند به بارودۆخی ناله‌بار هه‌یه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه ده‌بێت ئه‌م هه‌لومه‌رجه ته‌حه‌مول بكات، ناهاوئاهه‌نگ و ناته‌بایه. یه‌كێك له رێگه‌كانی هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئه‌م ناته‌باییه بۆی ئه‌وه‌یه قه‌بووڵی بكات، پێگه‌كه تا ئه‌وه ئه‌ندازه‌ی كه سه‌ره‌تا به‌نه‌زه‌ر ده‌گه‌یشت، ناله‌بار نیه.
نموونه‌ی چواره‌م: پێگه‌ی حیزبه كوردییه‌كان، له باشووری كوردستان وه‌ك ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و گوشارگه‌لی سیستماتیك له لایه‌ن رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ریان، به شێوه‌یه‌كی هه‌مه لایه‌نه، بێگومان هه‌لومه‌رجێكی ناستانداردی به‌سه‌ر هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی ژیانی حیزبه‌كان و ئه‌ندامه‌كانیان سه‌پاندووه. ئه‌م هه‌لومه‌رجه ناله‌باره، و بیرۆكه‌ی ته‌حه‌مول كردنی بارودۆخه‌كه، ناته‌بایه و هێنانه خواره‌وه‌ی ئه‌م ناته‌باییه به‌و ته‌وجیهه‌ی كه هه‌لومه‌رج ئه‌وجۆره‌ی كه گومان د هكرایش خراپ نیه، به شێنه‌یی راهاتن له‌گه‌ڵ دۆخی هه‌نووكه‌یی نیهادینه ده‌كات و له درێژه‌دا ده‌بێته هۆی سڕینه‌وه‌ی ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی كه پێویسته هه‌وڵ بۆ دهسپێڕأگهیشتن به ههلومهرجێگی باشتر و گونجاوتر بدرێت.
دووهه‌م: پێگه‌و هه‌لومه‌رجه كۆمهلاَیهتییهكان
ناته‌بایی ههڵێنجراو له هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌كی ژینگه‌ی كۆمهلاَیهتی: تاكێك له‌وانه‌یه بڕواته جێگه‌یه‌ك و سه‌ره‌نجام به پێچه‌وانه‌ی خواسته‌كانی له‌گه‌ڵ كه‌سانی نه‌گونجاو كه پێشووتر پێش بینی نه‌كردبوو، رووبه‌ڕوو بێته‌وه. ئه‌گه‌ر وه‌ها كه‌سێك له هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ گروپێك نه كاتی به خه‌سار دابوو و نه وزه‌ی خۆی، له‌م حاڵه‌ته‌دا، له‌گه‌ڵ ناتهبایییهكی كه‌متر به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه. بهلاَم ئه‌گه‌ر له هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سانه زه‌حمه‌تێكی زۆری كێشابێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا، هه‌ست به ناته‌بایی له‌ودا دروست ده‌بێت.
نموونه‌ی پێنجه‌م: به‌ره‌وڕوو بوونی هه‌ركام له حیزبه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ناله‌بار له باشووری كوردستان به هۆكاری بارودۆخی تایبه‌تی كه‌مپنشینی له لایه‌ك و به‌ره‌وڕوو بوونی ئه‌ندامانی حیزب و كادره‌كانی له‌م بارودۆخه تایبه‌ته له‌گه‌ڵ یه‌كتری له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌كاته سه‌رف كردنی وزه‌یه‌كی فراوان بۆ هه‌ڵسوكه‌وت كردن. ئاشكرایه كه ئه‌م هه‌وڵه به‌رفراوانانه، به‌رده‌وام به ده‌ره‌نجامی گونجاو ناگات و سه‌ره‌نجام ده‌بێتـه هۆی ناته‌بایی تاك له‌گه‌ڵ خۆی و ژێر مهجموعهكهی.
– ناته‌بایی ههڵێنجراو له ناكۆكی له‌گه‌ڵ ئه‌وانیدی: كاتێك كه‌سێك له به‌رانبه‌ر تیۆرییه‌كی ناكۆك له‌گه‌ڵ تیۆرییه‌كه‌ی خۆی قه‌رار بگرێت، و ئه‌م تیۆرییه له‌لایه‌ن كه‌سانی هاوشێوه‌ی خۆی دێته ئاراوه، هه‌ست به ناته‌بایی ده‌كات. وێنه‌یه‌ك كه ئه‌م كه‌سه له بیركرنه‌وه تاكه‌كه‌سییه‌كانی خۆی هه‌یه‌تی، له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌ك كه ئه‌و ده‌رباره‌ی كه‌سانی دیكه له زه‌ینیدایه، ناته‌بایه.
نموونه‌ی شه‌شه‌م: رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی حیزبه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری و ئه‌ندامان و كادره‌كانی حیزبیش به هه‌مان شێوه، هه‌ڵقوڵاوی نهتهباییهكه كه له‌به‌رانبه‌ر تیۆری ناكۆك و نه‌یاری حیزبه‌كانی دیكه و له لایه‌ن هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشووتر له شاره‌كانی كوردستان، شارۆمه‌ند، و هاوشاری و هاوگهڕهكی و ته‌نانه‌ت براو خۆشكه‌كانی خۆیانن، دێته ئاراوه. ئه‌م ناته‌باییه، به شێنه‌یی ده‌بێته هۆی دروست بوون، به‌هێز كردن و سه‌قامگیر كردن و سه‌ره‌نجام نه‌هادینه كردنی «خود» وه‌ك تاقانه‌یه‌ك و «ئه‌ویدی» وه‌ك بێگانه‌یه‌ك، كه‌واته له ئاكامدا بۆ كارامه بوونی ده‌گاته هه‌ڵوێستێك كه ئیمكانی هاوته‌ریبی و یه‌كگرتن له نێو حیزبه‌كان تاڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه.
ناته‌بایی ههڵێنجراو له هاوته‌ریبی ئیجباری: پێگه و هه‌لومه‌رجی زۆر هه‌ن كه له‌وانه‌دا گروپه‌كه، تاك مه‌جبور به‌وه ده‌كات كه به‌پێچه‌وانه‌ی باوه‌ڕه‌كانی خۆی هه‌ڵسوكه‌وت بكات. كاتێك ئه‌م پرسه رووده‌دات ، تاك هه‌ست به ناته‌بایی ده‌كات.
نموونه‌ی حه‌وته‌م: نموونه‌یه‌كی زۆر گرینگ كه به درێژای مانگه‌كانی ئه‌خیر له‌گه‌ڵیدا به‌ره‌وڕوو بووم، ئه‌م ناته‌باییه‌ی ههڵێنجراو له هاوته‌ریبی ئیجبارییه. زۆرجار و له‌و كلاسانهی كه بۆ په‌روه‌رده‌ی ئه‌ندامانی حیزبه كوردستانییه‌كان وهئهستۆم بووه، سه‌رنجم به لای ئه‌م راستییه‌دا راكێشراوه، سه‌ره‌كیترین پرسه‌كان له هیره‌می حیزبه‌كاندا، له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی به‌كۆمه‌ڵی زاڵ به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌كان و ئه‌ندامانی حیزبی، هاوته‌ریب نییه. بۆ نموونه له یه‌كێك له‌م حیزبانه و له موحاسه‌به‌ی ته‌رتیبی سه‌ره‌كیترین پرسه‌كان، بیروڕای گشتی به شێوه‌یه‌كی ره‌ها، سه‌ره‌كیترین پرسیان، دروست بوونی به‌ره‌ی كوردستانی هه‌ڵسه‌نگاندووه، و له‌كاتێكدا ئه‌ندێشه و بیرۆكه‌ی سیاسی زاڵ به‌سه‌ر رێبه‌ریی حیزب، به جۆرێك له‌به‌رانبه‌ر ئایدیای دروست بوونی به‌ره‌ی كوردستانی یان داهێنانی فۆڕمێك له پێكهاته‌ی هه‌مه‌گیر، له‌گه‌ڵ دانانی كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ست له لایه‌ن خۆیانه‌وه به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه.
…درێژه‌ی هه‌یه