بۆ هاوڕێی ئازیم دكتۆر خۆشحاڵی
(بمبوره، به‌ڵام ئه‌وه باجی دڵسۆزییه‌كانی خۆته ده‌یده‌یت هاوڕێ)
زۆر باش بیرمه كه ساڵی 2011 له سلێمانی به‌یه‌كه‌م دیداری یه‌كتری شاد بوین، هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ش به‌یه‌كه‌وه چوین بۆ بنكه‌ی ژین و سه‌رنج و به‌رنامه‌كانی خۆت زۆر دڵسۆزانه خسته ڕوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به‌كوردو كوردستان و هه‌وڵه‌كانت بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌رشیفی نه‌ته‌وه‌ییمان. هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ش بوو كه دوو به‌دوو باس و خواسی سیاسیی جوڵانه‌وه‌ی كوردیمان كرد له ڕۆژهه‌ڵات سه‌رنجه‌كانت زۆری له‌جێی خۆی دابوو، تۆی دڵسۆز بۆ لایه‌نه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵات هێنده سوور بووی له‌سه‌ر دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی و نزیك كردنه‌وه‌یان به‌ئاراسته‌ی خزمه‌تی زیاتری دۆزی كورد‌و ده‌ربازبوون له‌م چه‌ق به‌ستویه‌ی ئێستایان، زۆر هاوڕا نه‌بووی له‌گه‌ڵم كه پێم ووتی هاوڕێ ئه‌م شاره و ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته بۆ غوربه‌ت جێ بهێڵه !!! چونكه هێنده دڵسۆزبووی بۆ لایه‌نه سیاسیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات پێت وابوو گه‌ر بێت و گرفتێكت بێته پێش به‌رگریت لێده‌كه‌ن هاوشێوه‌ی به‌رگری و خزمه‌ته‌كانی تۆ بۆ ئه‌وان !!! جگه له‌مه‌ش زۆرت گرنگی به‌قسه‌كانی من نه‌دا له‌م باره‌یه‌وه‌و باوه‌رت نه‌هات به‌وه‌ی كه رۆژێك دێت و ده‌ستی ڕه‌ش بینه قاقات ده‌گرێت و گرفتی گه‌وره‌و تۆمه‌تی سه‌یرت بۆ هه‌ڵده‌به‌سرێ و باجی دڵسۆزیه‌كه‌ت ده‌ده‌یت !!!
دڵسۆزی تۆ هه‌ر كایه‌ی سیاسی نه‌بوو، به‌ڵكو زۆر په‌رۆشی ئه‌وه‌ش بووی كه ڕێگه بگیرێت له‌بڵاوبونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له سنووری هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دڵسۆزی و په‌رۆشی خۆت خسته‌روو له‌و سه‌فه‌ره یه‌ك ڕۆژییه‌ی كه چووین بۆ شاری كه‌لار به‌مه‌به‌ستی كۆرگێران بۆ یادوو بیره‌وه‌ی تیرۆركرانی شه‌هید قاسملوو. ته‌نانه‌ت له‌م باره‌شه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم هه‌وڵی خۆت له كۆر‌و سمینار‌و ۆرك شۆپی تایبه‌ت به‌ریگه‌گرتن به‌بلاوبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان خسته‌گه‌ر، كه‌چی پادداشتی ئه‌و كارانه‌ت ئاوا وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه!!! به‌ڵام بێ خه‌م به هاوڕێم ئه‌وه ترسنۆكی ئه‌و گه‌وره بازرگانانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت به‌م جۆره رێگه له‌دڵسۆزی و په‌رۆشیه‌كانی تۆ بگرن و ئامانج و مه‌به‌سته تایبه‌تیه‌كانی خۆیانی پێ به‌دی بهێنن، چونكه ئه‌وه‌ی تۆ بناسێ و تۆی ناسیبێت، ده‌زانێت ئه‌وه جگه له مه‌هزه‌له‌و گاڵته‌جاری شتێكی تر نیه !!!
هه‌ر ئه‌و دڵسۆزی و په‌رۆشیه‌ت بوو بۆ جوڵانه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، كه به‌ڵێنت پێدام زۆر به‌زویی كارنامه‌ی دكتۆراكه‌م كه تایبه‌ته به جوڵانه‌وه‌ی كوردی ڕۆژهه‌ڵات وه‌ربگێریه سه‌ر زمانی فارسی و بڵاوی بكه‌ینه‌وه. هه‌ر چه‌نده تۆ دڵسۆزبوویی و زۆر باش كاری وه‌رگێرانه‌كه‌ت بردبووه پێش، به‌ڵام مه‌خابن ده‌ستی ڕه‌ش له‌مه‌شیاندا رێگه‌ی گرتی و نه‌یهێشت ئه‌م به‌هاره -كه وابه‌ڵێنمان دابوو- خه‌رمانێكی تر بچێته سه‌ر خه‌رمانه‌كانی دیكه‌ت.
هاوڕێی ئازیز من له‌دووری هه‌زاران میله‌وه هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌م له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پادداشته ی وه‌رت گرتووه بۆ هه‌موو دڵسۆزییه‌كانت، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه بۆیان دڵسۆزبوویی و وا بێ ده‌نگن، ده‌بێ هه‌ست به‌چی بكه‌ن؟ !!!.
هۆشمه‌ند عه‌لی
ئه‌مریكا
بەڕێز دوکتۆر هۆشمه‌ند عه‌لی ماوەیەک پێش نامەیەکی بۆ کاک بێهزاد نووسی کە لە خوارەوەدا دەقی نامەکە دەبینن:
September 29, 2014
2 Mins Read
302
Views