کودتای شه‌وی شه‌مه له تورکیا و ئه‌وه‌ی دوای کودتاکه ئێستا له ئه‌و وڵاته ده‌بینرێت به ڕوونی نیشانی ده‌دات که قه‌واره‌ی سیاسی تورکیا تووشی قه‌یرانێکی بنه‌ڕه‌تی بووه که به باوه‌ڕی ئه‌ردۆغان و پارتی داد و گه‌شه سه‌ندن به مانای هه‌بوونی حکومه‌ته‌تێکی هاوته‌ریبی نایاسایی له ئه‌و وڵاته‌یه.
حکومه‌تی تورکیا ده‌ڵێت تا له ناوبردنی ئه‌و حکومه‌ته هاوته‌ریبه به‌رده‌وام ده‌بێت له شه‌ڕی له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به کودتاچی ناویان ده‌بات. هه‌ربۆیه هه‌ندێک له چاودێران له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێویسته نیگه‌رانی ڕێژه‌ی زۆری خانه‌نشین کراوه‌کان و ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌کانی دوای کودتاکه بین، ئه‌بێت ئه‌و ڕاستییه‌ش له به‌رچاو بگرین که هیچ حکومه‌تێک له جیهاندا ڕێگه نادات حکومه‌تێکی هاوته‌ریبی نایاسایی له وڵاته‌که‌یدا چالاکی هه‌بێت.
ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه که زیادبوونی به‌رده‌وامی ئه‌وانه‌ی به کودتاچی تاوانبار ده‌کرێن له کۆتایی خۆیدا چ کاردانه‌وه‌یه‌کی لێده‌که‌وێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان سه‌رکوته‌کان بکێشێته ناو قه‌واره‌ی پارته ئوپۆزسیۆنه‌کانه‌وه ئه‌وان تا چه‌ند ده‌توانن به‌ره‌نگاری ئه‌و هه‌ڵوێسته بکه‌ن؟ چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه که به‌رده‌وامی ئه‌و ڕه‌وشه، شه‌ڕێکی ناوخۆیی یان خود ناسه‌قامگیرێکی سه‌رانسه‌ری لێبکه‌وێته‌وه؟
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتووه دا، بۆ تاوتۆکردنی ئه‌م پرسیارانه میوانداری به‌ڕێزان عه‌مار گوڵی، ڕۆژنامه‌وان له ناوه‌ندی نۆچه و شرۆڤه‌ی ڕۆژ و بێهزاد خۆشحاڵی نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ری سیاسی ده‌که‌ین.